2025-03-16
رۆژی ١٦/٣/٢٠٢٥ شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەسەرۆکایەتی (عەدنان عوسمان) سەرۆکی دامەزراوەکە، سەردانی ژوری بارگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد و لەوێ لەلایەن بەڕێز (نەوزاد غەفور)، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبونەوەیەکدا شاندی دامەزراوەی ڤیژن باسیان لە پرۆژە و پلانی ستراتیژی دامەزراوەکە کرد بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و دیدار و چالاکی هاوبەش سەبارەت بە کێشە و چارەسەرەکانی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی باشترکردنی هەلومەرجی بازرگانی و وەبەرهێنان لەشارەکە.
لەبەرامبەردا نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕای گەیاند وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەی هاوکاری تەواو دەبن بۆ ئەنجامدانی هەر توێژینەوەو کارو چالاکیەکی هاوبەش کە ئامانج لێی بەرەوپیشبردنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی بێت لەپارێزگای سلێمانی
بڵاوکردنەوە