دامەزراوەی ڤیژن و کونسوڵخانەی ئەڵمانیا باس لە پەرەپیدانی پەیوەندیەکانیان دەکەن

2025-03-05

رۆژی ٥\٣\٢٠٢٥ شاندێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی سەردانی کونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیای لەشاری هەولێر کردو لەلایەن (ڕێبیکا ماتس) کونسوڵی  سیاسەت و ئابووری و دۆزە مرۆییەکان لە کونسوڵخانەی ئەڵمانیا پێشوازیان لێکرا، لەکۆبونەوەیەکدا هەردولا گفتوگۆیانکرد  دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوانیان.

سەرەتا شاندی دامەزراوەی ڤیژن ، باسی لەو پڕۆژە و توێژینەوانە کرد کە لەلایەن دامەزراوەکەوە ئەنجامدراون، وەک چۆن پلان و پرۆژەکانی داهاتووی دامەزراوەکەیان بۆ خستەنەڕوو.

لای خۆشیەوە ڕێبیکا ماتس، وێڕای بەرزنرخاندنی پڕۆژە و توێژینەوەکانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، جەختی لەسەر دروستکردنی پەیوەندی بەهێزی نێوان هەردوولا کردەوە و ئامادەیشی دەربڕی بۆ هاوکاری و پشتیوانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەنتەرەکانی لێکۆلنەوە لە وڵاتدا.