شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن سەردانی کونسوڵخانەی چین دەکات

2025-03-05

ڕۆژی چوارشەممە (٣\٣\٢٠٢٥) شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ‎سەردانی کونسوڵخانەی گشتی چینی لە هەولێر کرد و لەلایەن کونسوڵی گشتی بەڕێز لیۆ جیۆن و تیمەکەی پێشوازیان لێکرا.

لە سەردانەکەدا هەریەک لە عەدنان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی و هەژان خالد بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڤیژن باسیان لە پرۆژە و پلانی ستراتیجی دامەزراوەکە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە سەبارەت بە کێشە و دۆزە هەنوکەییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت هەرێمی کوردستان کرد. لەنێویاندا پرسی ژینگە، ئابوری، وەبەرهێنانی بیانی و پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان چین و عێراق.

China-2