2025-03-03
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی رۆژی (٣\٣\٢٠٢٥) میوانداری ژمارەیەک ئەکادیمیانی کوردی کرد، کە لە زانکۆکانی ئەمریکا و ئێران وەک مامۆستای زانکۆ و توێژەر کاردەکەن و بەرپرسیارێتیان هەیە.
لەو دیدارەدا، گفتوگۆکرا دەربارەی رووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆیی عێراق و ناوچەکە و جیهان، کاریگەرییەکانیان لەسەر هەرێمی کوردستان روونکرایەوە، بە تایبەتی سیاسەتە ئیدارەی نوێ ویلایەتە یەکگرتوەکان، بەرامبەر جیهان و ناوچەکە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی.
هەر لەو گفتوگۆیانەدا باس لە چۆنێتی ئەنجامدانی هەماهەنگی و کاری هاوبەشکرا، لە نێوان ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتانی دەرەوە، بۆ ئەو مەبەستەش توێژەرانی میوان ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی پێویست و بەردەوام.
بڵاوکردنەوە