2025-02-25
رۆژی سێ شەممە (٢٥\٢\٢٠٢٥) شاندێکی سەنتەری بەیان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مستەفا ئەلسەرای بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوەکان و محەمەد سادق شاهات بەڕێوەبەری بەرنامەکانی سەنتەری بەیان بۆ لێکۆڵینەوەو پلاندانان، سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجیان کرد.
لەو دیدارەدا گفتوگۆ کرا لەسەر چەند پرۆژەیەکی ستراتیجی، کە هەردولا پێکەوە بە هاوبەشی کاری لەسەر بکەن و هاوکاری و ناساندنی تویژەرانی هەردولا بەیەکتر و ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان وعێراق بەتایبەتی ئەو پرۆژانەی جێی گرنگی پێدانی هەردوو دامەزراوەکەن.
سەنتەری بەیان لەساڵی (٢٠١٤) دامەزراوە، رێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە، دەیان لێکۆڵینەوەو کتێب و سەدان پەڕەی سیاسی بڵاوکردۆتەوەو کاردەکات بۆ داڕشتنی بیرکردنەوەی ستراتیجی بۆناوەندی بریاری عیراقی.
بڵاوکردنەوە