12 تشرینی یەکەم 2026
ڤیژن فاوەندەیشن
بۆ داڕشتنی پلانێکی گشتگیر و ورد، بە ئامانجی بەهێزکردنی کەرت و سێکتەرە سەرەکییەکان، هاندانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاریی، بەهێزکردنی حوکمڕانی خۆجێیی، رۆژی دووەمی راپرسی ڤیژن فاوەندەیشن بەڕێوەدەچێت، وەک بەشێک لەو پلانەی کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە بۆ بەهێزکردنی بنکەی ئامار و زانیارییەکانی پڕۆژەکانی بەشێوەیەکی زانستیانە.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، زنجیرەیەک فۆکەس گروپی تایبەتمەندی ئەنجامداوە، کە 12 سێکتەری گرنگی لەخۆگرتووە، لەوانە:(تەندروستی، پەروەردە، هونەر و کولتوور، گەشتوگوزار، بەشداریی لاوان، ژنان، بەشداریی مەدەنی، هەلی کار و بژێوی ژیان، ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، حوکمڕانیی خۆجێیی، کەرتی بانک و خزمەتگوزارییە داراییەکان). لە گفتوگۆکاندا ژمارەیەکی زۆر لە پسپۆڕان، شارەزایان و بەرپرسانی سێکتەرە جیاوازەکان بەشداربوون بە مەبەستی دیاریکردنی خاڵی بەهێز و لاواز، دەستنیشانکردنی ئاستەنگ و دەرفەتەکان بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی زیاتری حوکمڕانیی خۆجێی بەشێوەیەکی درووست.
لە بەردەوامی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا، بۆ رۆژی دووەم تیمەکانی توێژینەوەی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، بەردەوامن لە پرۆسەی راپرسی مەیدانی و وەرگرتنی نموونە لە سەرجەم کەرتەکاندا، بە ئامانجی دەوڵەمەندکردن و بەهێزکردنی بنکەی زانیاری و داتاکانی پرۆژەکە بە شێوەیەکی زانستییانەیە.
پڕۆژە نوێیەکەی ڤیژن فاوەندەیشن، کۆکردنەوەی داواکاریی و بۆچوونەکانە لە چوارچێوەی بنکەیەکی فراوانی زانیاریی و ئامار، دواتر زانیاریی و ئامارەکان لە چوارچێوەی توێژینەوەی زانستی و پۆڵسی پەیپەر بڵاودەکرێنەوە و ئاراستەی لايهنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن، تا ببنە بڕیار و گۆڕينى بڕيارەکان بۆ ئهنجامێكى دياريكراو، ئهنجامهكانیش دەبنە بنەمایەکی زانستی بۆ حوکمڕانییەکی درووست.






















بڵاوکردنەوە