6 تشرینی یەکەم 2026
ڤیژن فاوندەیشن
ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم بەشداريى مەدەنيى و چۆنيه‌تى دۆزينه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردن له فۆكه‌س گروپێكى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى باسكران، ئه‌م گفتوگۆيانه ده‌بنه نەخشەڕێی چاره‌سه‌ريى زۆرێك له كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌م حکومڕانی و بەشداری مەدەنی له هه‌رێمى كوردستان لە داهاتوودا.
رۆژى سێشەممە، 6ی تشرینی یەکەمی 2026 دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، فۆکەس گروپێکی تایبەتی لەسەر حکومڕانی و بەشداريى مەدەنى به‌ڕێوه‌برد، نوێنەرى رێکخراوەکان، سەندیکاکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان تێيدا به‌شدار بوون، تاوتوێى دۆخی بەشداريى مەدەنيى كرا، ئاسته‌نگه‌كان خرانهڕووو چه‌ندين پێشنيازيش وه‌ك چاره‌سه‌رى كێشه‌كان باسكران.
لە گفتوگۆکانی فۆکەس گروپەکەدا، به وردى باس له رۆڵى رێكخراو، سه‌نديكا و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نيى كرا، ئاماژه به‌وه‌درا كه سه‌نديكا و رێكخراوه‌كان بۆئه‌وه‌ى چالاكانه‌تر و باشتر به ئه‌ركه‌كانيان هه‌ڵبستن؛ پێويسته له‌لايه‌ن حكومه‌ته‌وه پشتگيريى بكرێن و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى دروستبوون، به‌ره‌و قۆناغى چاره‌سه‌ركردن بڕۆن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرا، بۆئه‌وه‌ى ئاستى چالاكيى مه‌ده‌نيى له هه‌رێمى كوردستان زياتر به‌ره‌وپێشبچێت، پێويسته رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ئازادييه‌كى ته‌واويان له كاركردندا هه‌بێت و فشاريان له‌سه‌ر نه‌بێت، له‌گه‌ڵيشيدا پاڵپشتى و پشتيوانيان لێبكرێت له‌لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، له‌ڕێى ئه‌م گفتوگۆ و فۆكه‌س گروپانه‌وه هه‌وڵده‌دات ئاسته‌نگ و كێشه‌كانى به‌رده‌م به‌شداريى مه‌ده‌نى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنيشان بكات، له‌گه‌ڵيدا هه‌نگاوه‌كانى په‌ره‌پێدانى رۆڵى سه‌نديكا و رێكخراوه‌كان بدۆزێته‌وه و له‌شێوه‌ى پلانێكدا پێشكه‌شى لايه‌نى په‌يوه‌نديدارى بكات بۆ جێبه‌جێكردن و به‌ره‌وپێشبردنى زياترى به‌شدارى مه‌ده‌نى له هه‌رێمى كوردستان.








بڵاوکردنەوە