2025-02-12
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی گەرمیان بەمەبەستی هەماهەنگی و ئەنجامدانی کاری هاوبەش واژۆ کرد.
چوارشەممە، 12-ی شوباتی 2025، سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ڤیژن، عەدنان عوسمان، هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی یاوەری لە دامەزراوەکە سەردانی زانکۆی گەرمیانییان کرد، شاندەکە لەلایەن سەرۆکی زانکۆی گەرمیان پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ و شاندێکی یاوەری پێشوازییان لێکرا.
لە سەردانەکەدا، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و سەرۆکی دامەزراوەى ڤیژن واژۆ کرا، کە مەبەست لێی ئەنجامدانی کار و چالاکی زانستی ئەکادیمی هاوبەش دەبێت، لەبوارەکانی: توێژینەوەی زانستی، کۆنفرانسی زانستی، وۆرکشۆپ، سیمینارى ناوخۆی و نێودەوڵەتیی و هەروەها کردنەوەى خولى پەرەپێدان.
زانکۆی گەرمیان، یەکێکە لە زانکۆ گشتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، دەکەوێتە شاری کەلار لە ناوچەی گەرمیان، لە ساڵی 2010-ەوە دامەزراوە.
بڵاوکردنەوە