5 تشرینی یەکەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
هه‌نگاوه‌كانى باشتركردنى ژيانى ژنان له رووى كار، به‌رپرسيارێتى و تواناكانيان له فۆكه‌س گروپێكى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى تاوتوێ‌کران، له داهاتوودا ئه‌م گفتوگۆيانه ده‌بنه نەخشەڕێی چاره‌سه‌رى زۆرێك له كێشه و گرفت و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ژنان له هه‌رێمى كوردستان.
رۆژى دوشه‌ممه، 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، بۆردی کۆمەڵایەتی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، فۆكه‌س گروپى به‌شداريى ژنان، يه‌كسانيى ده‌رفه‌ت و به‌شداريى گه‌شه‌پێدان؛ به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى دامه‌زراوه حكومييه‌كان، رێكخراو و چالاكوانان و راهێنه‌ران رێکخست، باس له‌و بژاردانه كران كه ژيانى ژنان له هه‌رێمى كوردستان و به‌تايبه‌ت لە سنورى پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، ئيدارهكانى راپه‌ڕين و گه‌رميان به‌ره‌وپێش ده‌بات.
له گفتوگۆكاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا، ژنان له كاركردندا چه‌ندين به‌ربه‌ستى كۆمه‌ڵايه‌تى، كولتووریى، په‌روه‌رده‌يى دێته رێگەیان، سەرەڕای ئه‌وه‌ى ژنان به‌هۆى زۆربوونى فشاره‌كان و هاوكارينهكردنيان له‌لايه‌ن خێزان و شوێنى كارهكانيانهوه، خه‌ريكه پاشه‌كشه له كاركردن ده‌كه‌ن.
له به‌شێكى ديكه‌ى ئه‌و پێشنيازانه‌ى خرانه‌ڕوو، كردنه‌وه‌ى مۆڵ، ناوچه‌ى گه‌شتياريى، كارگه بوو له ناوچه بچووكه‌كان تا له رێگەيانهوه ده‌رفه‌تى زياترى كار بره‌خسێت و ژنانيش سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌ربگرن.
دەرئەنجامی ئه‌م گفتوگۆيانه؛ له‌لايه‌ن دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى ده‌كرێنه نەخشەڕێگا و پلانێك بۆ چاره‌سه‌رى كرداريى كێشه‌ى ژنان و پێشكه‌شى لايه‌نە پهيوهنديدارەکان ده‌كرێن.




بڵاوکردنەوە