دەرفەت بۆ توێژەران

2025-02-05

"نەبونی هەلی کار بۆ گەنجان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمی کوردستان: 

ئاستەنگ ، هۆکار، چارەسەر"

دەربارە:

لەدرێژەی هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە لەبوارە جیاجیاکاندا، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، دەرفەتی سپۆنسەرکردنی توێژینەوەیەک ڕادەگەێنێت بە ئامانجی پەرەپێدانی بازاڕی کاری گشتگیرو بەردەوام بۆ هەرێمی کوردستان.  ئەم هەلە بۆ بەشداریکردنە لە توێژینەوەیەکی زانستی کە چارەسەرەکانی تایبەت بە کێشەی بێکاری و نەبونی هەلی کار بخاتەڕو. دەرئەنجامی توێژینەوەکە، دەخرێتە بەردەم بڕیاربەدەستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەر و بەرەو پێشبردنی ئایندەی دۆخی بازاری کار. 

کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات:

  • توێژەرانی بوارەکانی ئابووری، بازاڕی کار، سیاسەتی پەروەردە و زانستە کۆمەڵایەتییەکان.
  • مامۆستایانی زانکۆ، توێژەرانی سەربەخۆ، و خوێندکارانی خوێندنی باڵا.
  • پراکتیزەکاران و پیشەییەکان کە پێشینەیەکی بەهێزیان لە شیکاری داتا، لێکۆڵینەوە، و پەرەپێدانی هێزی کاردا هەیە.

ئامانجەکانی توێژینەوە:

  • دەسنیشانکردنی رێژەو هۆکارەکانی بێکاری گەنجان و دەرچووانی زانکۆو پەیمانگەکان.
  • شیکارکردنی رەوتی بازاڕی کار و ناهاوسەنگی کارامەیی سەرچاوە مرۆییەکان.
  • هاندانی توانست و فراوانکردنی ڕاهێنانی پیشەیی لە دۆزینەوەی هەلی کاردا.
  • خستنەروی راسپاردەی پێویست بۆ درووستکردنی هەلی کار بە شێوەیەکی بەردەوام.
  • دەستنیشانکردنی رۆڵی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی لەزیاترکردنی هەلی کار.

پێویستیەکانی پێشکەشکردنی داواکاری:

١. پوختەیەک (٣٠٠ وشەیی) دەربارەی توێژینەوەکە. 

٢. ژیاننامەی ئەکادیمی توێژەر(CV).

٣. نمونەی بڵاوکراوەی توێژەر، کە هاوشێوە یان  پەیوەندیدار بێت بەم بابەتە. 

دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ٢٠/٢/٢٠٢٥ 

بۆ پەیوەندیکردن:

  ئیمەیڵ:  [email protected] 

  تەلەفۆن: 5000 330 772 964 00