2025-01-30
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، لەگەڵ بەشی سیاسی کونسوڵخانەی ئەمریکا کۆبووەوە، پرسی پێکهاتەکان، بەهێزکردنی تواناکانی ژنان و گەنجان و هەروەها کار و پڕۆژەکانی ڤیژن تەوەری باسەکانییان بوو.
پێنجشەممە، 30 کانوونی دووەمی 2025، شاندێکی دامەزراوی ڤیژن سەردانی کونسوڵخانەی ئەمریکایان کرد لەهەولێر، لەلایەن دانیاڵ دۆلان، ئۆفیسەری سیاسی کونسوڵخانە پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبونەیەکدا، شاندەکە باسییان لە گرفت و ئاڵنگاریەکانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و رێگاکانی باشترکردنی هەلومەرجی پێکهاتەکانیان تاووتوێکرد. لەلایەکی ترەوە باس لە چۆنیەتی هاندان و بەهێزکردنی تواناکانی ژنان و گەنجان لە بوارە جیاوازەکاندا کرا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بریتی بوو لەخستنەرووی کار و چالاکییەکانی دامەزراوەی ڤیژن کە لەساڵی ٢٠٢٤ ئەنجامدراون، لەهەمان کاتدا باس لە پڕۆژەکانی ساڵی 2025 ی دامەزراوەکە کرا.
بڵاوکردنەوە