لە لوتکەی سلێمانی؛ حکومەت و وەبەرهێنەران گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگی زیاتر دەکەن

20 ئەیلوول 2026

ڤيژن فاونده‌يشن

هەماهەنگی نێوان دامەزراوەکانی حکومەت و وەبەرهێنەران و خاوەن پڕۆژەکان و گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەپێناو گەشەی ئابووری بەردەوام، ناوەڕۆکی کۆبونەوەیەکی هاوبەش بوو لە پەراوێزی دووەم رۆژی لوتکەی سلێمانیدا.

رۆژی هەینی 18ـی ئەیلوولی 2026، لە پەراوێزی کارەکانی رۆژی دووەمی لوتکەی سلێمانی، شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی، ئامانج جەلال بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی، نەوزاد غەفور رەباتی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، بەبەشداریی رێکخەرانی لوتکەی سلێمانی کۆبونەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ وەبەرهێنەران، بانکەکان، خاوەنکار و پڕۆژەکان و سەرمایەداران ئەنجامدا.

کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن و هەماهەنگی زیاتربوو لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و وەبەرهێنەران و خاوەن پڕۆژە و سەرمایەداران و کۆمپانیاکان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بواری وەبەرهێنان، پیشەسازی و کارگە و پڕۆژەکان، کە بەشێک لە ئامانجەکانی لوتکەی سلێمانی بوو.

بەستنەوەی بانکەکان، وەبەرهێنان، خانووبەرە، پیشەسازی لەپێناو گەشەپێدانی بەردەوام، ستراتیجی بەرەوپێشبردنی بەرهەمی ناوخۆ و توانای کێبڕکێ، ئایندەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، کەرتی خانووبەرە و پیشەسازی، رۆڵی بانکەکان وەک بزوێنەری  گەشەپێدانی ئابوری، چۆن پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بتوانن پاڵپشتی دارایی بانکەکان بەدەستبهێنن، بەشێکی دیکەی گفتوگۆی پانێڵەکانی لوتکەی سلێمانی بوو.

لوتکەی سلێمانی، رۆژانی 17 و 18ـی ئەیلوولی 2026، لە هۆتێل گراند میلینیۆمی شاری سلێمانی، لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، بە هاوبەشی ناوەندی دارایی و ئابووری لە سلێمانی، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی و کۆمپانیای مونلاین، رێکخرا. 

 

KOBWNAWAY WABARHEN U COMPANIA LUTKA-5

KOBWNAWAY WABARHEN U COMPANIA LUTKA-4

KOBWNAWAY WABARHEN U COMPANIA LUTKA-3

KOBWNAWAY WABARHEN U COMPANIA LUTKA-2

KOBWNAWAY WABARHEN U COMPANIA LUTKA-1