ڤیژن و دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کاری هاوبەش دەکەن

13 ئەیلوول 2026

ڤيژن فاونده‌يشن

مه‌ترسييه‌كانى گۆڕانى ديمۆگرافى لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەی هاوبەش و كاره‌كانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن لەو بوارەدا، تەوەری سەرەکی دیدارێکی سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ڤيژن فاونده‌يشن بوو.

رۆژى دووشه‌ممه‌، 13ـی ئەیلوولی 2026، فه‌همى بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، سەردانی دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد، باس له‌و پرۆژه‌ و كاره‌ هاوبه‌شانه‌ كران، كه‌ ده‌كرێت له‌ داهاتوودا هەردوولا كاريان له‌سه‌ر بكەن.

به‌شێكى ديكه‌ى گفتوگۆكان تایبەت بوو بە پرسی گۆڕانى ديمۆگرافى، مه‌ترسييه‌كان و هه‌نگاوه‌كانى رێگريیكردن لەو دیاردەیە، فه‌همى بورهان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ده‌سته‌كه‌يان سوودێكى زۆرى له‌و كارانه‌ بينيوه‌ كه‌ دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى له‌باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕانى ديمۆگرافى ئه‌نجاميداوه‌.

پێشتر دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، له‌ چه‌ند شيكاريی و پەیپەر و فۆکەس گروپێکدا كارى له‌سه‌ر مەترسییەکانی گۆڕانی دیمۆگرافی لە هەرێمی کوردستان كرد،‌ له‌ چه‌ند گۆشه‌يه‌كى جياوازه‌ و هه‌وڵيداوه‌ به‌شێوه‌يه‌كى زانستى رێگه‌چاره‌ى گونجاو بۆ رێگريیكردنی لە مەترسییانە بخاته‌ڕوو.

SARDANI FAHMI BURHAN-1

SARDANI FAHMI BURHAN-2

SARDANI FAHMI BURHAN-3

SARDANI FAHMI BURHAN-4