2025-01-29
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لیکۆڵینەوی ستراتیجی، سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی لە شاری هەولێر کرد، لەمیانی سەردانەکەدا باس لە پرسە داراییەکان و سیستمی پەیڕۆڵ کرا، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ دامەزراوەکە ڕاگەیاند، و ئاماژەی بە پلانەکانی حکومەت لە سێکتەرە جیاوازەکاندا کرد.
پێنجشەممە، 30 کانوونی دووەمی 2025، شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن، لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی پرسە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد کرا، بەدیاریکراویش باس لە سیستمی (پەیڕۆڵ) کرا، کە سیستمێکی نوێی مووچەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات.
د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەکە ڕایگەیاند: " ئەم شێوازی کارکردنە دەتوانێت بەشێکی زۆری کێشە تەکنیکی و ژمێریاریەکانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەربکات."
ئەوەشی ڕاگەیاند، پشتیوانی لەهەنگاوەکانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ ئامادەکردنی توێژینەوە و پۆلسی پەیپەر لەبوارە جیاجیاکاندا دەکات، هەروەها ئاماژەی بە هەنگاوەکانی چاکسازی و پلانەکانی حکومەتی هەرێمی لە سێکتەرە جیاجیاکانی وەک پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە و مافەکانی مرۆڤ کرد.
بڵاوکردنەوە