دامەزراوەی ڤیژن و یۆنامی گفتوگۆ لەسەر ڕاپۆرتی (UPR) دەکەن

29 کانوونی دووەم 2025

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، لە سەردانێکدا بۆ ئۆفیسی یۆنامی، گفتوگۆ دەربارەی ڕاپۆرتی (UPR) واتە راپۆرتی  ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق وهەرێمی کوردستاندا دەکات.
چوارشەممە، ڕێکەوتی 29-ی کانوونی دووەمی 2025، شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن سەردانی ئۆفیسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەشاری هەولێر کرد. 
شاندەکە، لەگەڵ بەرپرسی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ بە وەکالەت کۆبوویەوە و گفتوگۆیان دەربارەی بەندەکانی راپۆرتی پێداچوونەوەی وەرزی مافی مرۆڤ (UPR)-ی کرد. 
هەروەها لە لەبەشێکی دیکەی گفتوگۆکانیاندا، هەردوولا باسییان لەڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا کرد، هەروەها ئاڵنگارییەکان و ڕێگاکانی باشترکردنی ئەم پرسە تەوەری باسەکانییان بوو.