27 ئاب 2026
لە دامه‌زراوه‌ى ڤيژن، بە بەشداریی كه‌سانى شاره‌زا و پسپۆڕی سەربازی، یاسایی و دەستوریی، بڕیارێکی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق شیکرایەوە، کە دوای 12 ساڵ، نوسينگه‌ى فه‌رمانده‌يى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقی کارا کردووەتەوە.
رۆژى پێنجشه‌ممه 27ـی ئابی 2026، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، سيمينار و گفتوگۆیەکی کراوەی به ناونيشانى (ديدگايه‌كى ستراتيجى ده‌رباره‌ى كاراكردنى نوسينگه‌ى فه‌رمانده‌يى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق) رێکخست، كه له‌لايه‌ن د.سانا كه‌مال پسپۆڕى ياسايى و ده‌ستوریی، پێشکەشکرا.
له سيميناره‌كاندا، كارى نوسينگه‌ى فه‌رمانده‌يى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان شيكرايه‌وه، باس له ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك وه‌زيران كرا به‌سه‌ر ئه‌و نوسينگه‌يه و له‌گه‌ڵيشيدا له رووى ده‌ستورييه‌وه ته‌واوى لايه‌نه‌كان خرانه‌ڕوو.
لە سیمینارەکەدا ئەوە خرایەڕوو؛ نوسينگه‌ی فەرماندەیی گشتی، ده‌سه‌ڵاتى به سه‌ر زۆرينه‌ى وه‌زاره‌ته‌كاندا ده‌بێت و ئه‌مه‌ش وه‌ك مه‌ترسييه‌ك بۆ قۆرخكاريى ده‌سه‌ڵاته‌كان ناوبرا، نوسینگەکە ده‌سه‌ڵاتى گۆڕين، دانان و جوڵه‌ى هەیە به يه‌كه سه‌ربازييه‌كانەوە، لەو حاڵەتەدا كاره‌كانى ئه‌م نوسينگه‌يه ناده‌ستوریى دەبن.
له سيمينارەکە‌ى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن، ته‌نیا لايه‌نه نه‌رێنييه‌كان باس نه‌كران، ئەوە خرایەڕوو، ئه‌گه‌ر ئه‌م نوسينگه‌يه به‌شێوه‌يه‌كى راست و ده‌ستوریى كاره‌كانى بكات، ده‌كرێت ببێته هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌رکردنى كێشه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان و حکومەتی فيدراڵ و ئامرازێك بێت بۆ یەکخستنی پێکهاتە سەربازییەکانی ده‌وڵه‌ت.
له گفتوگۆ كراوەکە‌دا، جه‌ختكرايه‌وه پێویستە لە ئێستادا هه‌رێمى كوردستان چاودێریى ئەو گۆڕانكارييانە بكات كه له عێراق رووده‌ده‌ن، چونكه به گۆڕانكاریى زۆر و گه‌وره‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، دەبیت هه‌رێمى كوردستان پارێزگارى له پێگه و ده‌سه‌ڵاته یاسایی و دەستوورییەكانى بكات.







بڵاوکردنەوە