27 ئاب 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، بۆ جارى دووه‌م فۆكه‌س گروپێكى له‌باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى رێكخستنه‌وه‌ى ڤێستيڤاڵ و بۆنه‌كان له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌برد، ئامانجه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه روونه، چۆن ئه‌م گفتوگۆيانه بگۆڕدرێن بۆ هه‌نگاو؛ هه‌نگاو بۆ رێكخستنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى فێستيڤاڵ و بۆنه‌كان و گه‌شتيار و داهاتی زیاتر بۆ سلێمانی رابكێشرێت.
له گفتوگۆكاندا زۆر به ووردى هه‌موو لايه‌نه‌كانى ئه‌م ڤێستيڤاڵ و بۆنانه باسكران، له به‌ڕێوه‌چوونى ڤێستيڤاڵه بچووكه‌كانه‌وه كه ده‌كرێت هاوكاريى ئه‌و كه‌سانه بكات كه كارى ده‌ستى ده‌كه‌ن و ده‌توانن له رێگەيه‌وه داهاتێك به‌ده‌ستبهێنن، تا ئه‌وه‌ى كۆمپانيا و وڵاتانى گه‌وره له پێشانگا و فێستيڤاڵه‌كان كۆبكرێنه‌وه، لايه‌نه باش و خراپه‌كان، ئاسته‌نگ و رێگاچاره‌كانيش خرانه‌ڕوو.
به‌شێكى ديكه‌ى گفتوگۆكان تايبه‌ت بوون به پاڵپشتی و سپۆنسه‌رى كۆمپانياكان بۆ ئه‌م بۆنانە، رۆڵى فڕۆكه‌خانه و خودى فێستيڤاڵه‌كانيش كه چۆن بتوانن فراوانتر كاره‌كانيان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م بۆنە و دیدارانە له ناوخۆیی ده‌ربچن و ببنه هه‌لێك گه‌شتيارى زۆرتر له شاره‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و وڵاتانى دەرەوە رابكێشێت.
ناونانەکان هەڵەیە
ئه‌ڤين قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانياى كليك عێراق، پێیوايه له وشه‌سازيدا بە هەڵەداچوون هەیە، به‌كارهێنانى وشه‌ى فێستيڤاڵ بۆ ئه‌و بۆنانه‌ى له پاركه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌ڵه‌يه، ئه‌وانه‌ى ده‌كرێن ده‌چنه قاڵبى هه‌فته بازاڕه‌وه و فێستيڤاڵ به‌رفراوانتر و گه‌وره‌تره.
له‌باره‌ى سپۆنسه‌ركردنى فێستيڤاڵه‌كانيش له‌لايه‌ن كۆمپانياكانه‌وه، ئه‌وه‌يخسته‌روو دیدار و ئيڤێنته‌كانى شارى سلێمانى دووباره و هاوشێوه‌ن هه‌ربۆيه كۆمپانياكان متمانه‌يان نه‌ماوه و ئاماده‌نیين سپۆنسه‌ريان بكه‌ن.
كۆمپانياكان بۆ سپۆنسه‌ر ناكه‌ن؟
خاليد سلێمان، نوێنه‌رى كۆمپانياى فاروق گروپ بۆ وه‌به‌رهێنان، كه به‌شداربوو له فۆکەس گروپ و گفتوگۆ‌كه‌ى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن باسى له‌و هۆكارانه كرد كه كۆمپانياكان سپۆنسه‌رى بۆنه و فێستيڤاڵه‌كان ناكه‌ن "له‌م فێستيڤاڵانە ئامانجه‌كانمان به‌دينايه‌ن، فێستيڤاڵه‌كان هاوشێوه‌ن و له‌يه‌ك ده‌چن و دووباره‌ن، ئه‌گه‌ر كۆمپانيايه‌ك جارێك سپۆنسه‌رى فێستيڤاڵێك بكات، ئاماده نییە دووباره بۆ هه‌مان فێستيڤاڵ سپۆنسه‌ر بكاتەوە".
پێشنيازى كرد، شاره‌وانى سلێمانى كارى به‌ڕێوه‌بردنى فێستيڤاڵه‌كان رێكبخاتەوە و رێگه نه‌دات كارى دووباره ئه‌نجامبدرێت.
تێچووی بەشدارییکردن گرانه
سه‌ميره ساڵح، سه‌رۆكى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى كولتوور يه‌كێك بوو له به‌شداربووانى گفتوگۆ كراوه‌كه‌ى ڤيژن فاونده‌يشن، گله‌يى هه‌بوو له‌وه‌ى نرخى به‌شداريیكردن له فێستيڤاڵه‌كانى شارى سلێمانى زۆر به‌رزه و كه‌سانى كه‌مده‌رامه‌ت ناتوانن به‌شداریى تێدا بكه‌ن، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد رێكخراوه‌كه‌يان له شار و شارۆچكه‌كانى ديكه به‌شداریى فێستيڤاڵه‌كان ده‌كه‌ن و تێبینیان کردووە، زياتر ئه‌و خانمانه بەشدارن كه بارى داراييان باش نييه، له‌و فێستيڤاڵانه‌ى ديكه ته‌نها 75 هه‌زار ده‌درێت به مێز یان شوێنی به‌شداریيكردن، به‌ڵام له شارى سلێمانى نرخى به‌شداريكردن زۆر به‌رزه و ده‌گاته 5 مليۆن دينار، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌مده‌رامه‌تن نه‌توانن به‌شداريی بكه‌ن و سوودى دارايى ببینن.
شوێنەکان دووبارە ده‌درێنەوە به كرێ
له وه‌ڵامى ئه‌م رەخنەیەدا، به‌هرۆز سالار، به‌ڕێوه‌به‌رى باخچه‌كانى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ى نرخى به‌شداريیكردن له فێستيڤاڵه‌كان گرانه، به‌ڵام به‌شداربووانيش هه‌ندێكجار له به‌رامبه‌ر به‌شداريیكردنيان بڕێكى كه‌م پاره ده‌ده‌نه حكومه‌ت، دواتر ئه‌و پاره‌يه وه‌رده‌گرنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ى بۆ به‌شداريیكردن وه‌ريده‌گرن ده‌يده‌نه‌وه به كرێ، ئه‌مه‌ى وه‌ك كێشه‌يه‌ك له بەڕێوه‌بردنى فێستيڤاڵ و بۆنه‌كان ناوبرد.
پێشنیازیکرد، دامه‌زراوه‌يه‌ك هه‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه هاوشێوه‌كان، بۆ نموونه ئه‌و كه‌س و لايه‌نانه‌ى كارى هه‌نگه‌وانى ده‌كه‌ن، پێويسته له‌لايه‌ن ئه‌و دامه‌زراوه‌يه‌وه كۆبكرێنه‌وه و يه‌كبخرێن، دواتر له شوێنێكى گونجاو فێستيڤاڵێكى گه‌وره و كوالێتى به‌رزيان بۆ ئاماده بكرێت.
فێستيڤاڵه‌كان جيابكرێنه‌وه
تارا محه‌مه‌د، يه‌كێكى ديكه بوو له به‌شداربووانى گفتوگۆ كراوه‌كه‌ى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن، ئه‌و خاوه‌نكاره و كارى رێكخستنى ئيڤێنت و فێستيڤاڵه‌كان ده‌كات، بۆچوونی وابوو: فێستيڤاڵه‌كان جيابكرێنه‌وه، هه‌ندێك فێستيڤاڵ لايه‌نێك پێى هه‌ڵده‌ستێت كه ئامانجه‌كه‌ى ناساندنى شوێنه‌كه‌يه‌تى پێويسته ئازاد بێت و بتوانێت ئەنجامی بدات، ده‌شكرێت فێستيڤاڵ بكرێت ئامانج لێى ره‌خساندنى كه‌شێكى كاتبه‌سه‌ربردن بێت و له‌و رێگەيه‌وه هاوڵاتييان به‌شداريی بكه‌ن و بتوانن كات به‌سه‌ر ببه‌ن.
"تا ئێستا هيچ فێستيڤاڵێك نييه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌مده‌رامه‌ت ياخود بێكارن، تا بتوانن له‌و رێگەيه‌وه به خستنه‌ڕووى كاره ده‌ستييه‌كانيان داهاتێك به‌ده‌ستبهێنن، دەبێت ئەوەش بخرێتە بەرنامەوە"، تارا محەمەد وا دەڵێت.
فێستيڤاڵه‌كان گه‌شتيار بۆ سلێمانى راناکێشن
ژێوار جه‌لال، خاوه‌نى كۆمپانياى فينێكس كه كۆمپانيايه‌كى گه‌شتوگوزارييه باسى له لايه‌نێكى ديكه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م فێستيڤاڵانه كرد، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، به‌شێكى زۆرى ئه‌و خاوه‌نكار و لايه‌نانه‌ى به‌شداریى فێستيڤاڵ و بۆنه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌س و لايه‌نى ناوخۆيين و توانا‌يان نييه گه‌شتيار بۆ سلێمانى رابکێشن، کە رێگايه‌كی گرنگە بۆ گه‌شه‌پێدانى ئابووریى و فڕۆكه‌خانه و هۆتێل و بازاڕەکان.
پێشنيازى كرد، ليژنه‌يه‌ك دابنرێت تا نه‌خشه‌ڕێگايه‌ك دابڕێژن بۆ پێشوازيیكردن له گه‌شتياران، بە جۆرێک له رێگەى پاسى گه‌شتيارييه‌وه هاوڵاتييان و گه‌شتياران بگەیەندرێنە شوێنى فێستيڤاڵه‌كان.
لە ئاست پێگەی سلێمانیدا نین
دانا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى، باسى له‌وه‌كرد ئه‌و فێستيڤاڵانه‌ى له شارى سلێمانى ده‌كرێن بێپلانن، وتى: "پێويسته له بەڕێوه‌بردنى بۆنه و دیدار و فێستيڤاڵه‌كاندا ته‌نها سوودى ماددى گرنگ نه‌بێت، کاری لە پێشینە ئەوە‌بێت مافى ته‌واو بده‌ين به ناوى سلێمانى وه‌ك شار و پایتەختی رۆشنبيرى".
پێشنیازی کرد؛ له بازگه‌كان و فڕۆكه‌خانه پلان و پرۆتۆكۆڵ هه‌بێت بۆ پێشوازيیكردن له ميوانانی ده‌ره‌وه‌ى شار و وڵاتانی دیکە، کە دێنه شارى سلێمانى بۆ به‌شداريیكردن له‌و بۆنە و فێستیڤاڵانە.
بڵاوکردنەوە