25 ئاب 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
كار و پرۆژه‌ى هاوبه‌ش، پرۆژه‌يه‌كى تايبه‌ت به رۆژنامه‌نووسان و كاريگه‌رييه‌كانى ڤيژن فاونده‌يشن له دوو ساڵى رابردوودا، له كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ رێكخراوى يونسكۆ باسكران، بڕياره له داهاتووشدا هه‌نگاوه‌كان بۆ كارى هاوبه‌ش ده‌ستپێبكه‌ن.
رۆژى دوشه‌ممه، 24/8/2026 رێكخراوى يونسكۆ له عێراق سه‌ردانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى كرد، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا باس له كارى هاوبه‌شى نێوان رێكخراوه‌كان كرا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا كه ڤيژن له دوو ساڵى رابردوودا به ئه‌زموون و كاره‌كانى نه‌ك ته‌نيا له هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵكو له عێراقيش خۆى سه‌لماندووه.
له چوارچێوه‌ى كارى هاوبه‌شدا، باس له كاركردن كرا له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌يه‌كى هاوبه‌ش، كه گرنگترينيان كاركردنه له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ساخته له ده‌زگا راگه‌ياندنه‌كان.
بڕياره له داهاتوودا، خولێكى راهێنانى رۆژنامه‌نوسان و په‌يامنێران بكرێته‌وه، ئه‌مه ده‌بێته كارێكى هاوبه‌شى نێوان يونسكۆ و دامه‌زراوه‌ى ڤيژن و له ئاينده‌يه‌كى نزيكدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.








بڵاوکردنەوە