20 ئاب 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
به‌رزكردنه‌وه‌ى توانا مرۆييه‌كانى گه‌نجان و ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆیان، گه‌شه‌پێدانى لاوان له‌بوارى ديپلۆماسيه‌ت و په‌يوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، پرۆژه‌ى جياواز له بوارى ژينگه و گۆڕانكارييه‌كانى كه‌شوهه‌وا؛ ناوەڕۆکی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەیە، کە لە نێوان دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى و دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانى، واژۆ كرا.
ياداشتنامه‌كه رۆژى پێنجشه‌ممه، 20ـى ئابى 2026 له دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانى واژۆ كرا، ئامانجى هه‌ردوولا په‌ره‌پێدانى توێژينه‌وه‌ى زانستى و ئه‌نجامدانى پرۆژه و چالاكى هاوبه‌شه كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵگا بكات. بەپێی ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنەکە، توێژينه‌وه و كارى هاوبه‌ش و کاری پێکەوەیی له بواره‌كانى سياسى، ياسايى، ئابورى و كۆمه‌ڵايه‌تى ئەنجام دەدرێت.
ئه‌و بوارانه‌ى كاريان له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌رزكردنه‌وه‌ى توانا مرۆييه‌كانى گه‌نجان و ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆيان، پرۆژه‌ى جياواز له بوارى ژينگه و گۆڕانكارييه‌كانى كه‌شوهه‌وا و ره‌خساندنى ده‌رفه‌ت بۆ گه‌شه‌پێدانى لاوان له‌بوارى ديپلۆماسيه‌ت و په‌يوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان.
لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنەکەدا، بڕياره توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستی له‌سه‌ر ژيان و خه‌باتى سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانى له سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده جياوازه‌كانى سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تى، ديپلۆماسيه‌ت، حوكمداریى، ئازادى و مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌نجام بدرێت و وه‌ك بنه‌مايه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و كارى سياسى له كوردستان و عێراق سوودى لێوه‌ربگيرێت.










بڵاوکردنەوە