20 ئاب 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
به‌رپرسى به‌شى ته‌كنه‌لۆجياى زانياريى لە دامه‌زراوه‌ى ڤيژن، بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دكتۆرا له بوارەکەی خۆی ، دەچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڤیژن فاوەندەیشن پیرۆزبایی لێدەکات.
توانا حسێن، به‌رپرسى به‌شى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى (IT) له ڤيژن فاونده‌يشن، بۆ به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى دكتۆرا له ژیریی دەستکرد (AI) بەڕێکەوت بۆ ویلایەتە يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و ڤیژن فاوندەیشن وێڕای پیرۆزبایی، پشتگیریی و هەماهەنگیی زیاتری بۆ دەربڕی.
له مه‌راسيمه‌كه‌دا، باس لە هەوڵ و ماندووبوونەکانی کرا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ڤيژن فاوەندەیشن، پاڵپشتی دامەزراوەکەی بۆ دووبارە کرایەوە لە هەنگاوەکانی داهاتووی و خوێندنەکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
توانا حسێن شەریف، هەڵگری بڕوانامه‌ى ماسته‌رە له بوارى (General IT) کە لە وڵاتى به‌ريتانيا بەدەستیهێناوە، ئێستاش هه‌نگاوێكى نوێى له وڵاتى ئه‌مريكا بۆ به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى دكتۆرا لە بواری زیرەکیی دەستکرد (AI) ده‌ستپێكرد.



بڵاوکردنەوە