19 ئاب 2026
ستراتیجی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکان، رێکخستن و کوالێتی، دووبارەبوونەوە و قەتیسبوونیان لە چەند شوێنێکی دیاریکراودا، میکانیزمی رێکخستن و بەڕێوەپێشبردن و هەمەجۆرکردنیان، تەوەری سەرەکیی فۆکەس گروپێکی دامەزراوەی ڤیژن بوو سەبارەت بە فێستیڤاڵەکانی سلێمانی.
فۆكه‌س گرووپەکە، بە ناونیشانی (ستراتيجى رێكخستنى فێستيڤاڵ و بۆنه‌كان) لەلایەن دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتیجی، بە بەشداریی نوێنەرانی کۆمپانیا و رێکخراوەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو، تیایدا كێشه‌كانى به‌رده‌م به‌ڕێوه‌بردن، ئاست و كوالێتى فێستيڤاڵه‌كان تاوتوێ‌کران.
فۆكه‌س گرووپه‌كه، رۆژی چوارشه‌ممه 19/8/2026 به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداربووان باسيان له‌وه‌كرد ئه‌و فێستيڤاڵانه‌ى له شارى سلێمانى ئه‌نجامده‌درێن دووباره‌ن و ژمارەیەکیان له رووى كوالێتييه‌وه خراپن، جگه له‌وه‌ى كه هاوكاریى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان رێكخه‌ران و دامه‌زراوه حكومييه‌كاندا نييه.
له به‌شێكى گفتوگۆكاندا باس له دووباره‌يى و له‌يه‌كچوونى فێستيڤاڵه‌كان كرا، به‌تايبه‌ت فێستيڤاڵەکانی خواردن، ئه‌وه‌شخرايه‌ڕوو ئه‌و شوێنانه‌ى فێستيڤاڵه‌كانيان تێدا ئه‌نجامده‌درێت، ته‌نها چه‌ند شوێنێكى دياريكراون و به‌وهۆيه‌وه زيانێكى زۆر به‌ر ژينگه‌ى ئه‌و پاركانه كه‌ووتووه و پێويسته شوێنى ديكه بۆ فێستيڤاڵه‌كان دياری بكرێت و بەشێکیان ببرێنە ناوچە و شوێنی جیاواز.
به‌شێك له خاوه‌نكار و به‌شداربووانى ڤێستيڤاڵه‌كان لە گفتووگۆکەدا ئاماژه‌يان به‌وه‌دا دامەزراوەکانی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكارييان ناكەن و بودجه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ ئه‌و فێستيڤاڵانه ته‌رخان ناكرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك هۆكارێك بۆ خراپی كوالێتى و به‌ره‌وپێشنه‌چوونى ڤێستيڤاڵه‌كان دەستنیشانکرا.
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، دەرئەنجامی ئه‌م فۆكه‌س گرووپه لە چوارچێوەی پۆڵسى په‌يپه‌رێك و به‌شێوه‌ی توێژینەوەی زانستی لەبارەی ستراتیژی رێكخستنی ئه‌م فێستيڤاڵانەوە، بڵاودەکاتەوە.



















بڵاوکردنەوە