سەردانی شاندی زەحمەتکێشان بۆ دامەزراوەی ڤیژن

2025-01-29

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٩/١/٢٠٢٥ شاندێکی باڵای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبەکەو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی  و مەکتەبی راگەیاندن، سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کردو پێکەوە لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوە بەڕێز عەدنان عوسمان راوبۆچونیان لەسەر کۆی بابەتە پەیوەندیدارەکان بەهەلومەرجە سیاسی و یاسای و داراییەکانی کوردستان ئاڵوگۆڕکرد. 
شاندەکە ئامادەیی و پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکانی دامەزراوەی ڤیژن بەئاراستەی توێژینەوەو هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی گونجاوترین رێگەچارەی ستراتیجی بۆ کێشەکان  نیشاندا و بڕیارە لەداهاتووشدا پەیوەندیەکان فراوانتربکرێن لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگە بە گشتی.

zahmatkeshan-4