13 ئاب 2026
گفتووگۆیەکی کراوەی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، دەستەبژێرێک لە شارەزایانی سەربازیی و ئاسایش، پسپۆڕانی بواری سیاسی، یاسایی و دەستوور و رۆژنامەنووسانی کۆکردەوە، باس لەو لێکەوتە سیاسی، ئابوری و سەربازییانە کرا کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان لە دوای خۆی بەجێیدەهێڵێت.
گفتوگۆ کراوەکە رۆژی پێنجشەممە، 13/8/2026 بەڕێوەچوو. لە سەرەتادا د. ئاکۆ حەمەکەریم، بەرپرسی بەشی شیکاریی دامەزراوەی ڤیژن، سیمینارێکی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پێشکەش کرد و باسی لە لێکەوتەکان کرد، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە زیانێکی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و لەڕووی ئابوریشەوە کاریگەرییە نەرێنییەکانی خستەڕوو.
بەشێک لە ئامادەبووانی گفتووگۆ کراوکە، باسیان لە پاڵپشتی و هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان کرد، کشانەوەکەیان بە زیان بۆ هەرێمی کوردستان ناوبرد و ئاماژەیان بەوەکرد کە کشانەوەی ئەم هێزانە ئەگەری هەیە نائارامی لە ناوچەکە دروست بکات.
بۆچوونی بەشێک لە ئامادەبووان ئەوەبوو ئەوەی روودەدات کشانەوە نییە، بەڵکو گۆڕانکارییە لە ئامادەیی سەربازییەوە بۆ ئامادەیی و بەرژەوەندی ئابوریی.








































بڵاوکردنەوە