12 ئاب 2026
زيادبوونى زێده‌ڕۆيى بۆ سه‌ر موڵكى گشتى، یاساکانی پەیوەست بە زێدەڕۆیی، رێگریی و بەربەستەکان، هۆکار و رێگاکانی چارەسەرکردنی، لە دووەم فۆکەس گروپی دامەزراوەی ڤیژن لەسەر پرسی زێدەڕۆیی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
دووه‌م فۆكه‌س گروپى دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیجی، بە ئامادەبوونی نوێنه‌رانى پارێزگا، شاره‌وانى، قائيمقاميهت، دادگاى سلێمانى، داواکاری گشتی و هاتوچۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدرا، تیایدا بە ووردی گفتوگۆ کرا لەسەر هۆكاره‌كانى زيادبوونى زێده‌ڕۆيى بۆ سه‌ر موڵكى گشتى، دهستخرايه سه‌ر هۆكاره‌كانى كێشه‌كه و رێگاچارهكانيش خرانه‌ڕوو.
فۆكه‌س گروپه‌كه رۆژی 12/8/2026 به‌ڕێوه‌چوو، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەوەیان خستەڕوو ئەگەر ياساكانى پەیوەیست بە رێگریی بۆ سه‌ر موڵكى گشتى وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌و ديارده‌يه به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو كه‌مدەبێتەوە، جێبهجێنهكردنيان هۆكاره تائێستا نه‌توانراوه بنه‌بڕ بكرێت.
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، له‌دواى ئه‌م فۆكه‌س گروپه‌وه هه‌نگاوه‌كان بۆ توێژینەوەیەکی ستراتیجی و پۆڵسی پەیپەرێک لەسەر فراوانبوونی شاری سلێمانی و پلانەکان بۆ رێگریی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ زیادەرەوی لەسەر موڵکی گشتیی دەستپێدەکات، تێيدا به‌شێوه‌يه‌كى زانستى هۆکار و كێشه‌كان دياريده‌كرێن، چاره‌سه‌ره‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو و پێشكه‌ش بە لايه‌نى په‌يوه‌نديدار ده‌كرێت.
فۆکەس گرووپی یەکەم رۆژی 30/7/2026 بەڕێوەچوو، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ئه‌و كێشانه‌ى رووبه‌ڕووى فراوانبوونى شارى سلێمانى دەبێتەوە، له زێدهڕۆييكردن سەر موڵکی گشتی، كه‌مبوونه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ى به‌هۆى ئه‌م فراوانبوونه‌وه رووبه‌ڕووى ئاو، خۆراك، خزمه‌تگوزاريى و ئابورى شاره‌كه ده‌بێته‌وه.
لە فۆکەس گروپی یەکەمدا، جەختکرایەوە پێویستە فراوانبوونى شارى سلێمانى به ماسته‌رپلان بێت، كار نه‌كرێت له‌سه‌ر وه‌ستاندنى گه‌شه‌ى شاره‌كه، به‌ڵكو كار بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م گه‌شه‌كردنه، بۆ ئەوەش ده‌بێت ياساكان رێكبخرێنه‌وه و دادپه‌روه‌رانه جێبه‌جێ بكرێن.
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، نهخشهڕێگايهكى ئاماده‌كردووه له‌باره‌ى گه‌شه‌كردنى هه‌ڕه‌مه‌كى شارى سلێمانى، بۆ ئەوەی به هاوكارى كاربه‌ده‌ستان و كه‌سانى شاره‌زا و پسپۆڕان و لایەنە پەیوەندیدارەکان پۆڵسى پهيپهرێك ئاماده بكات، تا له داهاتوودا كاربه‌ده‌ستانى شارى سلێمانى سوودى لێ ببينن بۆ جێبه‌جێكردن و دانيشتووانى شارەکەش سوود له ده‌رئه‌نجامى جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى وه‌ربگرن و زەرەرمەند نەبن.











بڵاوکردنەوە