به‌هێزكردنى كه‌رتى كشتوكاڵ و پرۆژه‌ بچووكه‌كان له‌ ڤيژن فاونده‌يشن تاوتوێ كرا

11 ئاب 2026

له‌ دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى فۆكه‌س گروپێكى تايبه‌ت به‌ په‌ره‌پێدانى كشتوكاڵ و پرۆژه‌ ناوخۆييه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، ئامانجه‌كه‌ دياريكردنى ستراتيجێكه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌و كه‌رته‌ گرنگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان.

فۆكه‌س گروپه‌كه‌ 11/8/2026 به‌ ناونيشانى ( په‌ره‌پێدانى كشتوكاڵ و پيشه‌سازيى كشتوكاڵى و پشتگيرى پرۆژه‌ بچووك و ناوه‌نده‌كان) به‌ڕێوه‌چوو، خاوه‌ن كارگه‌كان، شاره‌زايانى كشتوكاڵ و ئابورى و ئه‌كاديميست و لايه‌نى په‌يوه‌نديدار به‌شدارييان تێدا كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م كه‌رتى كشتوكاڵ و هۆكاره‌كانى لاوازى به‌رهه‌مى ناوخۆ و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م پرۆژه‌ و كارگه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.

له‌م فۆكه‌س گروپه‌دا، دامه‌زراوه‌ى ڤيژن، ئامانجيه‌تى به‌ دياريكردنى گرفته‌كانى به‌رده‌م پيشه‌سازيى كشتوكاڵيى نه‌خشه‌ڕێگا و ستراتيجێك دابنێت له‌ چوارچێوه‌ى پۆڵسى په‌يپه‌رێكدا كه‌ چه‌ند هه‌نگاوێكى كرداريى له‌خۆبگرێت بۆ چاره‌سه‌ر.

focus grope kshtukal-1

focus grope kshtukal-2

focus grope kshtukal-3

focus grope kshtukal-4

focus grope kshtukal-5

focus grope kshtukal-6

focus grope kshtukal-7

focus grope kshtukal-8

focus grope kshtukal-9

focus grope kshtukal-10

focus grope kshtukal-11

focus grope kshtukal-12

focus grope kshtukal-13