9 ئاب 2026
کەڵەکەبوونی پاشماوەی ئاوەڕۆی ماڵان، رژانی پاشماوەی پیشەسازی، ئاوەڕۆی پیسی نەخۆشخانەکان، شیلەی ژەهراویی زبڵ، تێکەڵبوونی ژەهر و پەینی کیمیایی کشتوکاڵی و لاوچاودێریی حکومه‌ت، بووه‌ته هۆى دروستبوونى قه‌يرانێك كه له هه‌ر لايه‌كه‌وه ته‌ماشاى بكه‌يت زيانه، له‌ڕووى ژينگهييهوه، له‌ڕووى ته‌ندروستى و سامانى خۆراكيشهوه زيانێكى زۆرى به شارى سلێمانى گه‌ياندووه.
قه‌يرانه مهترسيدارهكه چييه؟
قەیرانی تانجەرۆ؛ دەرئەنجامی تێکەڵبوون و کەڵەکەبوونی کۆمەڵێک کاریگەریی مرۆیی و پیشەسازییە لەسەر رێڕەوێکی ئاویی سروشتی تانجەرۆ، کە لە یەکگرتنی جۆگەکانی قلیاسان و کانیبان پێکدێت و بە درێژایی 58 کیلۆمەتر دەڕوات، ئەمڕۆ چیتر وەک رووبارێکی زیندوو هەژمار ناکرێت، بەڵکوو بووەتە ئاوێتەیەک لە ئاوەڕۆی شار، پاشماوەی پیشەسازی، خاشاکی کوشتارگەکان و رژانی مادەی کیمیایی.
بوونی سەدان کارگە، وێستگەی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل، پڕۆژەی ئاژەڵداری لە دەوروبەری ئەم حەوزە، وایکردووە رووبارەکە ببێتە رێڕەوێکی گواستنەوەی چالاکی ژەهرەکان.
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، له‌باره‌ى رووبار‌ى تانجه‌رۆوه داتاى مه‌ترسيدارى دەستکەوتووە و تیایدا دەردەکەوێت، نزيكه‌ى 26 سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئاوه‌ڕۆ بێ ئه‌وه‌ى بپاڵێورێن و پاك بكرێنه‌وه راسته‌وخۆ ده‌ڕژێنه نێو رێڕه‌وى ئاوهكەوە.
مه‌ترسيی ژينگه‌يى و ته‌ندروستييه‌كان چين؟
هه‌ر ئه‌مه نييه، له تاقيكارييهكدا كه بۆ (BOD₅) كراوه له ئاوه‌كه‌دا كه ئه‌م رێژه‌يه پاك و پيسى ئاو نيشانده‌دات و تا رێژه‌كه به‌رز بێت نيشانه‌ى ئه‌وه‌يه ئاوه‌كه پيسه ،رێژه‌كه له ئاوى تانجه‌رۆ گه‌يشتووه‌ته 88.1 ميليگرام له ليترێكدا ئه‌مه‌ش رێژه‌يه‌كى به‌رز و مه‌ترسيداره.
له پاڵ ئه‌وه‌شدا تاقيكارييهكى ديكه كراوه بۆ هه‌مان ئاو، كه پێى ده‌وترێت COD و ئه‌گه‌ر ئه‌م رێژه‌يه له ئاودا به‌رز بێت ماناى ئه‌وه‌يه پاشماوەی قورس لە کارگەکان، کێڵگەکان، یان ئاوەڕۆکان هه‌يه، له ئاوى تانجه‌رۆدا ئه‌م رێژه‌يه 103.5ـه كه ئه‌مه رێژه‌يه‌كى به‌رز و مه‌ترسيداره.
جگه له پيسى ئاوه‌كه، چه‌ندين به‌كترياى مه‌ترسيدارى وه‌ك ئى كۆلاى و سالمۆنێلا له ئاوى تانجه‌رۆ دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌م راستييانهش ئه‌وه‌مان نيشان ده‌ده‌ن كه قه‌يرانه‌كه له قه‌يرانى ژينگه‌يى ده‌رچووه و بووه‌ته مهترسييهكى راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ته‌ندروستى گشتى و هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسايشى ئاوى ناوچه‌كه.
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن له رابردوودا توانيويه‌تى تانجه‌رۆ له پرسێكى ناوخۆيى گۆشه‌گيره‌وه بگوازێته‌وه بۆ‌نێو گوتارى سياسه‌تى گشتى، پلانى هه‌يه له داهاتوودا ببێتە ناوەندی بەڵگە، هه‌ماهه‌نگى، چاودێریی سەربەخۆ و کۆکردنەوەی سەرچاوەی دارایی، ئه‌ركى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيشه له‌ماوه‌ى 5 تا 10 ساڵدا تانجەرۆ بگۆڕێت بۆ ناوچەیەکی چارەسەرکراو، چاودێریکراو و زیندووکراوە.
قەیرانی تانجەرۆ لەڕووی ئاسایشی نیشتمانییەوە چوار رەهەندی سەرەکیی هەیە
یەکەم: هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی خۆراک؛
پیسبوونی تانجەرۆ لە چوارچێوەی جوگرافیای رووبارەکەدا قەتیس نامێنێتەوە، بەکارهێنانی ئەو ئاوە پیسە بۆ ئاودانی سەوزەوات و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، دەبێتە هۆی ئەوەی کانزای قورس و بەکتریا لەڕێگەی زنجیرەی خۆراکەوە بگەنە سەر سفرەی هاوڵاتییان لە هەموو شارەکاندا، توێژینەوەکان لەسەر کەرەوزی ئاودراو بە ئاوی تانجەرۆ، سەلمێنەری ئەوەن کە ژەهراویبوونەکە بە کردەیی لە بازاڕەکاندا بوونی هەیە.
دووەم: مەترسیی بۆ سەر ئاوی ژێرزەوی؛
ناوچەکانی فڕێدانی زبڵ کە باری ئۆرگانی و کانزایی قورسی هەیە، بە تێپەڕبوونی کات دەچێتە نێو چینەکانی زەوی ئەگەر بە سیستمى تايبه‌ت کۆنترۆڵ نەکرێت، ئاوی ژێرزەوی کە سامانی سەرەکیی نیشتمانە، تووشی پیسبوون دەبێت، بەرزبوونەوەی ئاستی مادە تواوەکان (EC) و ئاسن و مەنگەنێز لە هەندێک بیردا، هۆشدارییەکی رژد و نیشتمانییە بۆ ئایندەی سەرچاوە ئاوییەکانمان.
سێیەم: بارگرانیی ئابووری؛
پیسبوونی ئاو تەنیا دۆخێکی ژینگەیی نییە، بەڵکوو بارێکی ئابوریی قورسە، زیادبوونی نەخۆشییەکان، خەرجیی تەندروستی بەرز دەکاتەوە، لەناوچوونی خزمەتگوزارییە سروشتییەکانی وەک پاڵاوتنی خاک و ئاو، پێویستی بە تێچووی زۆر هەیە بۆ ئەوەی بە تەکنۆلۆجیای دەستکرد قەرەبوو بکرێتەوە، لە ئاستی عێراقدا، هەڵسەنگاندنی تێچووی 1.4 ملیار دۆلار بۆ پیسبوونی کیمیایی، نیشانەی قەبارەی ئەو زیانە ئابورییەیە کە لە ئەنجامی ژینگەپیسبوونەوە دەکەوێتە سەر شانی حکومەت و هاوڵاتییان.
چوارەم: متمانەی وەبەرهێنان و ئاسایشی نەتەوەیی؛
ناوچەیەک کە ناونیشانی پیسبوونی تەندروستی و ژینگەیی پێوە نوسرابێت، متمانەی وەبەرهێنەران لەدەست دەدات و ناوبانگی کشتوکاڵی و خۆراکی وڵاتەکە لاواز دەکات.
نەخشەڕێگای حکومەت و ئەرکی داهاتووی ڤیژن
پێشنیازەکەی دامەزراوەی ڤیژن بۆ پەرەپێدانی سیستەمی ناوەندی و ناوچەیی، دروستکردنی زۆنگاوی دەستکرد، چاودێریی بەردەوام و چاکسازیی کەنارەکان، بنەمایەکی زانستیی تۆکمە و بەسوودە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نانۆپارتیکلەکانی ئۆکسیدی ئاسن (Fe₃O₄) و زیو (Silver Nanoparticles) بۆ پاککردنەوەی ئاو، زۆر بە وریایی و وردییەوە مامەڵە بکرێت؛ دەبێت ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە تەنیا لە ژێر چاودێریی توندی زانستی و بە بەکارهێنانی سیستەمی پێوانەیی بۆ پشکنینی پاشماوە و دەرچوونی مادەکان (Leaching) لە ئاودا ئەنجام بدرێن.
گرنگە جەخت لەوە بکرێتەوە کە ئەم تەکنەلۆجیا نوێیانە، نابێت وەک جێگرەوەی کەناڵەکانی ئاوەڕۆ، چارەسەرکردنی بایۆلۆجی یان کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی پیسبوون سەیر بکرێن. بەپێچەوانەوە، وەک ئەوەی لە خودی پێشنیازەکەشدا هاتووە، تەکنەلۆجیای نانۆ تەنیا دەبێت وەک تەواوکەرێکی ستراتیجی بۆ سیستەمە بنەڕەتییەکان ببینرێت، نەک وەک بژاردەیەک بۆ پشتگوێخستنی ئەرکە سەرەکییەکان لە پاککردنەوە و بەڕێوەبردنی حەوزی رووبارەکەدا.

قه‌يرانى ئاوى رووبار‌ى تانجه‌رۆ قه‌يرانێكى نيشتيمانييه، راستەوخۆ پەیوەستە بە ته‌ندروستى گشتيى کۆمەڵگەوه، پاراستنی سەروەت و سامانی ئاو و خاک و رێگرییکردن لە هەرەسهێنانی کەرتی کشتوکاڵ، هەر جیاکارییەک لە نێوان سنووری ئاوی خواردنەوە و ئاوداندا، دەبێت بە ئامانجی پاراستنی گیانی هاوڵاتییان بێت، چونکە تانجەرۆ چیتر تەنیا رووبارێک نییە، بەڵکوو پەنجەمۆری ئاستی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییە بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو.
بڵاوکردنەوە