9 ئاب 2026
راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق و دامه‌زراوه‌ى ڤيژن، باس له پرسى ژنان، به‌ره‌وپێشبردنى رۆڵيان له بوارى سياسه‌ت، ئابورى و كۆمه‌ڵايه‌تيى كرد، پێكه‌وه كاركرنيش بۆ هه‌مان پرس تاوتوێ كرا.
دامەزراوەی ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى و ئاڵا تاڵه‌بانى، راوێژكارى عه‌لى زه‌يدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، گفتوگۆیان لەسەر پرسى ژنان کرد، ئه‌و پرۆژانه‌ى كه له رابردوودا ڤيژن بۆ ژنان ئه‌نجاميداون خرانەڕوو ئامانجه‌كانيش بۆ داهاتوو باسکران.
باس له شێوازه‌كانى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌ماهه‌نگى كرا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى رۆڵى ژنان له كايه گرنگه‌كاندا، ئه‌وه‌شخرايه‌ڕوو به‌هۆى گرنگيدانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بە پرسى ژنان، بۆردێکی كۆمه‌ڵايه‌تيى دامه‌زراندووه كه كار له‌سه‌ر كێشه‌كانى ژنان و به‌هێزكردنى پێگه‌يان ده‌كات له كۆمه‌ڵگادا.




بڵاوکردنەوە