9 ئاب 2026
له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، گفتووگۆ له گرنگيى دروستكردنى په‌ناگه‌ى سروشتى، بۆ پاراستنى ژينگه و ئاژەڵانی کێوی و سه‌وزكردنى زياترى هه‌رێمى كوردستان، کرا.
ئەو پرسانە، له‌گه‌ڵ جه‌لال شێخ كه‌ريم، بريكارى پێشووى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چالاكوانی بوارى ژينگه خرانە بەرباس، گفتووگۆ لەسەر دروستكردنى په‌ناگه و پارێزبه‌نديى سروشتى کرا کە گرنگييه‌كى زۆرى هه‌يه بۆ پارێزگاريیكردن له رێژه‌ى سه‌وزايى و نه‌هێشتنى مه‌ترسييه ژينگه‌ييه‌كان.
كۆبوونه‌وه‌كه زياتر له‌سه‌ر پرسه ژينگه‌ييه‌كان بوون، مه‌ترسييه‌كان باسكران و چاره‌سه‌ره‌كانيش خرانه‌ڕوو.
پارێزگاریى له سروشت و ژينگه و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، يه‌كێكه لە ئامانجەکانی دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و به‌رده‌وام به گرنگييه‌وه كاريان له‌سه‌ر ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له رابردوودا چه‌ندين كۆبوونه‌وه‌ى تايبه‌تى له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لايه‌نى په‌يوه‌نديدار ئه‌نجامداوه و كار له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌يه‌كى تايبه‌ت به پارێزگارى لە سروشت و ژينگه و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ده‌كات.




بڵاوکردنەوە