6 ئاب 2026
شاندێکی کۆمپانیا تورکییەکان و دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیجی گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
شاندێکی کۆمپانیا تورکییەکان بە سەرۆکایەتی محەمەد ساڵح چەلیک، سەرۆکی سەرۆکی ژووری پیشەسازی و بازرگانی پیاوانی کاری تورکی – عێراقی سەردانی دامەزراوەی ڤیژنیان کرد.
کۆمپانیا تورکییەکان جەختیان کردەوە، خوازیاری پەیوەندییەکی بەهێزی بازرگانی و ئابوورین لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەیانەوێت ئەو پەیوەندیانە بەهێزتر بکەن، بەتایبەتی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی.
لەو کۆبوونەوەیەدا تیشکخرایەسەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و وزەی هەرێمی کوردستان و یاساکانی هەرێمی کوردستانیش لەبارن بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە سەرجەم سێکتەرەکاندا.











بڵاوکردنەوە