دامەزراوەی ڤیژن و ڕێکخراوی (سی.دی.ئۆ) لە پڕۆژەیەکی هاوبەشدا

2025-01-27

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 27-ی کانوونی دووەمی 2025، شاندێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ڤیژن سەردانی ڕێکخراوی (سی.دی.ئۆ)-ی بۆ گەشەپێدانی مەدەنییەت کرد. 
ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردن و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا بوو بۆ ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵی مەدەنی و پەیوەندیدار بە ئامانج و دیدگای چوارچێوەی کارکردنی هەردوو دامەزراوەکە. 
لەمیانی سەردانەکەدا، باس لە مەترسی و کاریگەرییەکانی مادە هۆشبەرەکان کرا، هەروەها پلانی پڕۆژەی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوتوێ کرا.


CDO-2

CDO-3

CDO-4