ئاست و پێگه‌ى كورد له‌ دامه‌زراوه‌ فيدراڵييه‌كانى عێراقدا

12 تەممووز 2026

لەدوای ساڵی 2003، سیستمی سیاسی عێراق لەسەر بنەمای شەراکەت و تەوافوقی نێوان پێکهاتە سەرەکییەکانی دامەزرا. کورد وەک یەکێک لە سێ پێکهاتە سەرەکییەکان، توانی پێگەیەکی گرنگ لە دامودەزگا فیدراڵییەکاندا بەدەستبهێنێت و ببێتە هاوبەشێکی سەرەکی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت. 

بەڵام لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا، بەهۆی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق، لاوازبوونی چەمکی تەوافوق و شەراکەت، هەروەها ناکۆکی و پەرتەوازیی ناوخۆی هێزە کوردییەکان، پێگەی کورد لە ناوەندەکانی بڕیاردان و دامودەزگا فیدراڵییەکانی عێراق بەردەوام پاشەکشەی کردووە.

ئەم  راپۆرتە شیکارییە نیشان دەدات کە کەمبوونەوەی پشکی کورد تەنها لە ئاستی وەزارەتەکاندا نەبووە، بەڵکو لە ناوەندە سەرەکییەکانی بڕیارسازی و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانیشدا روویداوە؛ وەک ئەنجومەنی نوێنەران و سەۆکایەتی کۆمار و نووسینگەی سەرۆکوەزیران، دامودەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان، بانکی ناوەندی، دامەزراوە دارایییەکان، دیپلۆماسی و لوتکەی هێزە چەکدارەکان. ئەمەش وایکردووە کە لەگەڵ پاراستنی هەندێک پۆستی سیادی و سیاسی، قورسایی و کاریگەریی ڕاستەقینەی کورد لە جومگەکانی دەسەڵاتدا کەم ببێتەوە.