وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و دامه‌زراوه‌ى ڤيژن كار بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى گواستنه‌وه‌ى گشتى ده‌كه‌ن

6 تەممووز 2026

لەچوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەگەڵ دامەزراوەی ڤیژن، هەردوولا رێكکەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆنفڕانسێک تایبەت بە به‌ره‌وپێشبردنى کەرتی گواستنەوەی گشتی لە هەرێمی کوردستان.

د. ئاگرین عه‌بدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە کۆبوونەوەيه‌كدا لەگەڵ شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن باسی لە پێویستی داڕشتنی پلانێکی ستراتیجی کرد بۆ کەرتی گواستنەوەی گشتی لە هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کۆنفڕانسە هاوبەشەکەدا. 

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی ڤیژن باسیان لەو پڕۆژە ستراتیجیانە کرد کە بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان ئەنجامدراون، یاخود لە پلانی جێبەجێکردندان.

هەردوولا هاوڕابوون کە لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای گەشەسەندنی کەرتی گواستنەوەی گشتی، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجە پێویستە میکانیزمی جێگرەوە بدۆزرێتەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، لەناویشیاندا سوود وەرگرتن لە پاڵپشتییە داراییە نێودەوڵەتیيەکان. 

 

KOBWNAWA AWADANKRDNAWA-2