2 تەممووز 2026
سلێمانى، وه‌ك پايته‌ختى رۆشنبيریی هەرێمی کوردستان، لەڕووی کلتورو هونەرو ئاستی بەرهەمهێنانەوە، چاوەڕوانییەکان چاوەڕوانیی ئاست بەرزو داهێنەرانەن، وايكردووه وەک پێویستییەکی جددى ببینرێت، دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، بەرپرسیارانە بەدوای باشترکردن و بەرەوپێشبردنی بوارەکەیە.
2/7/2027، ڤیژن فاوندەیشن، سیمینارێکی ڕێکخست و لەنێویشیدا پانێلێک، کەسانی پسپۆڕ‌و تایبەتمەندی بانگهێشت کردبوو، لەژێر ناونیشانێکدا "کۆسپەکانی بەردەم سەرپێخستنەوەی شانۆ لە سلێمانی" ، سێ هونه‌رمه‌ند و مامۆستا و شانۆكار له سێ گۆشه‌نيگاى جياوازه‌وه باسيان له كێشه‌ى هونه‌رى شانۆ كرد، به‌شێك له كێشه‌كانيش رووبه‌ڕووى لايه‌نى په‌يوه‌نديدار كرايه‌وه کە خۆیان لە سیمینارەکەدا ئامادەبوون.
شوان كه‌ريم، ئه‌كته‌ر، نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌رى شانۆييه ئەو پانێڵەکەی بەڕێوەدەبرد، هه‌ريه‌ك له ئاراس عه‌بدوڵڵا، هۆرێن غه‌ريب، رێژه‌ن جه‌مال وه‌ك پانێڵست گفتوگۆیان كرد، بەدوای وەڵامی پرسیارەکەدا دەگەڕان، كێشه‌ى شانۆ چييه.. چۆن به‌ره‌وپێشى ببه‌ن؟
شانۆ شار درووست دەکات
هۆرێن غه‌ريب، دەرهينەر، چەندین چیرۆکی شانۆیی بەرهەمهێناوە، باسى له‌وه‌كرد كه ئێستا هه‌ر شانۆييه‌ك کە نمایشدەکرێت، دواى كاتژمێرێك هۆڵه‌كه ده‌مرێت و جوڵه‌ى تێدا نامێنێت" هۆرێن، مەبەستەکەی زیاتر لەوەبوو کە دەکرێت بینەر و شانۆکاران مەرج نییە هەر رۆژانی نمایش لە هۆڵەکانی شانۆ بن، بیروڕا و گۆڕینەوە و چالاکی دیکە هۆڵەکانی شانۆ و بوارەکە بەزیندوویی دەهێڵێتەوە " شانۆ شار دروستده‌كات، كاتێك هۆڵێكى شانۆى پڕ له به‌رهه‌م و بينه‌ر له ناوچه‌يه‌ك ده‌بێت، ئه‌و شوێنه له‌ڕووى ئابورى و هاوڵاتييانه‌وه ده‌بوژێته‌وه".
شانۆ لە باخچەوە
بوژاندنه‌وه‌ى هونه‌رى شانۆ له‌ڕێى كه‌رتى په‌روه‌رده‌وه و دروستكردنى نه‌وه‌يه‌ك ئاشناى هونه‌ره‌كه بن و ببنه بينه‌ر و هونه‌رمه‌ند له داهاتوو، پێویستی بەژێرخانێکی کلتوریی هەیە، ئاراس عه‌بدوڵڵا، کە یەکێکی دیکە لە پانێلیستەکان بوو وایگوت، دەشڵێت "ده‌بێت له په‌روه‌رده و قوتابخانه‌كانه‌وه ده‌ستپێبكرێت و هه‌ر له منداڵييه‌وه هونه‌ر ئاشناى تاكەکانی كۆمه‌ڵگە بكرێت".
ئاراس عەبدوڵڵا، ئه‌زموونى وڵاتانی فه‌ره‌نسا، فينله‌ندا، يابان كرد كه چۆن توانيويانه به پلان و جێبه‌جێكردن هه‌ر له مناڵييه‌وه و له‌ڕێى كه‌رتى په‌روه‌رده‌وه منداڵان ئاشناى هونه‌ر و شانۆ و مۆسيقا بكه‌ن.
حه‌وێز محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانی، یەکێک لە ئامادەبوانی سیمینارەکەبوو، باسی لەوە دەکرد کە ئەوان وەک پەروەردە گرنگییەکی زۆریان بۆ وانەی هونەر هەیە "ئێمە لەم هەنگاوەماندا لە قۆناغی باخچەوە دەستمانپێکردووە و هیچ درێخییەکیش ناکەین".
باخچه كێشه‌كه نييه
كه‌مال عه‌لى، کە خۆی شانۆكارە و هاوکات مامۆستای هونەرە لە یەکێک لە باخچە حکومییەکانی شاری سلێمانی، باسی لەوەکرد کە هونەر لە قۆناغی باخچەی منداڵان گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت " كه قۆناغه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ قوتابخانه، "ئه‌و هه‌وڵه ده‌مرێت".
له‌م پانێڵه‌دا ئامارێك خرايه‌ڕوو، به‌راوردێكيش كرا ئه‌گه‌ر پلانه‌كه جێبه‌جێ بكرێت چۆن بينه‌رى شانۆ به‌رزده‌بێته‌وه، كه به‌مشێوه‌يه بوو:
له ساڵى خوێندنی 2024 - 2025 ته‌نیا له شارى سلێمانى له قۆناغەکانی خوێندن پێش زانکۆ، 393 هه‌زار و 500 قوتابى بوون، له‌و ژماره‌يه 27 هه‌زار و 115يان يه‌كه‌م ساڵى خوێندنيان بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌م سەرەتای خوێندنە به‌سه‌ر سێ قۆناغدا دابه‌ش بكرێت به‌پێى ته‌مه‌ن و له ساڵه‌كه‌دا به‌رهه‌مێكى شانۆييان له قوتابخانه‌وه پێشكه‌ش بكرێت، له 12 ساڵی پرۆسەی خوێندنەکەیدا ژماره‌ى بينه‌ر كه ئێستا له‌نێوان 2-5 هه‌زار بینەردایە، ده‌بێته 36 بۆ 42 هه‌زار بينه‌ر، ئەم ژمارەو بەراوردکارییانەش لە سیمینارەکەدا باسکرا.
دەزگای ئەمنی و شانۆى سانسۆركراو
هەندێک لەو شانۆکارانەی لەنێو سیمینار و تەنانەت لەپانێلەکەش باسیانکرد، بینینی دەقە شانۆییەکان بوو پێش نمایش لەلایەن دەزگا ئەمنییە بەرپرسەکانەوە، رێژەن جەمال، باسی لەوە دەکرد کە دەقە شانۆییەکان، پێش ئەوەی بێنەبەرهەم لەلایەن دەزگای ئاساییشەوە دەبێت پێداچوونەوەی بۆ بکرێت پاشان پەسەند دەکرێت " ئەم کێشەیە خەمی گەورەی منە، شانۆی سانسۆرکراو، ئەگەر دەستیشی لێنەدرابي، ناکامڵە".
خاڵێکی گرنگی پانێل و سیمینارەکە، ئەوەبوو، کەسانی پەیوەندیدار لە سێکتەرە جیاوازەکان، هەر لەنێو سیمینارەکەدا ئامادەبوون، بۆ ئەم پرسە عه‌ميد زمناكۆ دڵسۆز ، لێپرسراوی مۆڵەتی رێکخراوەکان لە ده‌زگای ئاسایشی هەرێم وه‌ڵاميدايه‌وه و گوتى: ، سانسۆر و پێداچوونەوە بۆ دەقە شانۆییەکان نەکراوە و ئێمە وەک ئاسایش، چ لە رابردوو، چ ئێستا کاری لەو شێوەیەمان نەکردووە".
نياز محه‌مه‌د نورى، نه‌قيبى سه‌نديكاى هونه‌رمه‌ندان، کەیەکێک لە ئامادەبوانی سیمینارەکەبوو، بەوردی تێبینی و راو سەرنجی بەژداربووەکانی دیکەی دەنووسییەوە، به‌ڵێنيدا ببێته پردێك له‌نێوان وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌نێوانياندا تا ئەو کێشانەی ئامادەبوان باسیان دەکرد بەزوویی چارەسەربن بۆ نمونە بابەتی ئەو سانسۆرەی کە بەشێک لە شانۆکاران لەسەر دەقەکانیان باسیان دەکرد" له‌گه‌ڵ ئاسايشى سلێمانى گفتوگۆ ده‌كه‌م و هه‌وڵى چاره‌سه‌ر ده‌ده‌م" به وته‌ى ئه‌و تا ئێستا هيچ هونه‌رمه‌ندێك لاى سه‌نديكاى هونه‌رمه‌ندان سكاڵاى هه‌بوونى سانسۆرى نه‌كردووه.
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی
بڵاوکردنەوە