23 حوزەیران 2026
له فه‌رمانگه‌ى ژينگه سلێمانى، كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌باره‌ى ژينگه‌ى شاره‌كه و پيسبوونى ئاوى رووبار‌ى تانجه‌رۆ به‌ڕێوه‌چوو، كێشه و ئاستهنگهكانيش تێيدا خرانه‌ڕوو.
كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 22/6/2026 به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و به به‌شدارى ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى حكوميى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان به‌ڕێوه‌برا، بابه‌تى گفتوگۆكان تايبه‌ت بوون به كێشه‌كانى پيسبوونى ژينگه‌ى سلێمانى به گشتى و به‌تايبه‌ت ژينگه‌ى رووبار‌ى تانجه‌رۆ كه وه‌ك مهترسييهكى جددى باسى لێوه‌كرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی، جەختی لەوەکردەوە کە کێشەی تانجەرۆ کارەساتێکی ژینگەیی و تەندروستییەو کاریگەريى لەسەر ژیان و تەندروستی هه‌يه نه‌ك ته‌نها له شارى سلێمانى، به‌ڵكو بۆ زۆرێك له ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراقيش.
ئامانج كاكه‌ڕه‌ش، به‌رپرسى به‌شى پرۆژه‌كانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن به‌شدارى له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا كرد، ديدگا و پرۆژه‌كانى دامه‌زراوه‌كه‌ى له‌باره‌ى كێشه‌كه و هه‌نگاوه‌كانى دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ره‌كان خسته‌ڕوو.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەتمەند لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی پێکبهێنرێت و ليژنه‌يه‌كيش راسپێردراوه چارەسەری خێرا و بەپەلە ئه‌نجامبده‌ن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکان.

بڵاوکردنەوە