2025-01-20
رۆژی دووشەممە بەرواری ٢٠٢٥/١/٢٠ کاتژمێر ١١:٠٠ شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بە ئامادەبونی سەرۆکی دامەزراوەکە سەردانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانیان کردو لەلایەن سەرۆکی زانکۆکەوە پێشوازیان لێکرا.
لەدریژەی سەردانە مەیدانیەکانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیە ستراتیژیەکانی لەگەڵ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و نیشاندانی خواستی کاری هاوبەش، شاندێکی دامەزراوەکە سەردانی زانکۆی ئەمریکیان کردو لەلایەن سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (د. بیلال وەهاب) پێشوازیان لێکرا، سەرەتا شاندەکە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی سەرۆکی زانکۆکە کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربونی بەڕێزیان وەک سەرۆکی زانکۆ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست. هەروەها شاندەکە سەرسامی خۆیان بۆ کارەکانی بەڕێزیان نیشانداو هیواخوازبون کە پاشخان و ئەزموونی فراوانی بەڕێزیان لە بوارەکانی توێژینەوەی هەرێمایەتی ، لەپرۆژەو کارە هاوبەشەکانی هەردولادا رەنگبداتەوە. دواتر هەردولا جەختیان لەپەرەپێدانی پەیوەندیەکانیان کردەوەو ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەبوارەکانی ژینگە و گۆڕانکاری و ئاڵنگاریەکانی ژینگە نیشاندا.
لەبەشێکی دیکەی سەردانەکەیاندا بۆ زانکۆی ئەمریکی، شاندەکەی ڤیژن سەردانی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی (ئایرس) ی کردوو لەنزیکەوە لەگەڵ ریکخەرانی پەیمانگای ئایرس راوبۆچونیان دەربارەی کار و پرۆژەی هاوبەش ئاڵوگۆڕکرد.
بڵاوکردنەوە