دامەزراوەی ڤیژن سەردانی نوێنەرایەتی یەکیەتی ئەوروپا دەکات کۆچ و کۆچبەری و ژینگەپارێزی بابەتی کۆبونەوەکان بوون

2025-01-16

رۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢٥/١/١٦ کاتژمێر ٣ ی پاش نیوەڕۆ، شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بە ئامادەبونی سەرۆکی دامەزراوەکە سەردانی نوسینگەی هەولێری نێردەی یەکیەتی ئەوروپای کرد و لەلایەن بەڕێز (رادۆ بۆتوم) بەرپرسی نوسینگەی هەماهەنگی و شاندی یاوەریەوە پێشوازیان لێکرا. لەدیدارێکی دۆستانەدا، هەردوولا بیرورایان دەربارەی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە کۆچبەران و ژینگەپارێزی و و مافەکانی مرۆڤ ئاڵوگۆڕکرد.

لەچوارچێوەی کاری هاوبەش و پێکەویی، ڤیژن ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەر جۆرە هاریکاریەک کە نوێنەرایەتی یەکیەتی ئەوروپا خوازیاریبێت لەهەر یەک لەبوارەکانی سەرەوە، لەبەرامبەریشدا بەڕێز رادۆ بەناوی نوێنەرایەتی یەکیەتی ئەوروپاوە سوپاسی دامەزراوەی ڤیژنی کردو خۆشحاڵی خۆیان بەهەبوونی دامەزراوەیەکی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە عێراق  و هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی خۆشیان نیشاندا لەهاوکاریکردنی  دامەزراوەکە لەروی بونیاتنانی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ دامەزراوە هاوشێوەکانی ڤیژن لەوڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا.