2025-01-16
رۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢٥/١/١٦ کاتژمێر١١ی سەرلەبەیانی، شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی بەئامادەبونی سەرۆکی دامەزراوەکە و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، لەشاری هەولێر سەردانی نوسینگەی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عێراقی (یۆنامی)یان کرد و لەلایەن بەڕێز (زەفیر ئود دین) بەرپرسی نوسینگەی هەولێری یۆنامی پێشوازیان لێکرا.
لەبەشێکی دانیشتنەکەیاندا کارو چالاکیەکانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ ئامادەبوان خرایەروو، لەلایەکی دیکەوە هەردوولا خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیە دوقۆڵیەکانیان بوون بەمەبەستی هاریکاری و هاوئاهەنگی لەپرۆژە پەیوەندەیدارەکان، لەبواری پەرەپێدانی مافەکانی ژنان و مەفەکانی گەنجان، کە دیارە دامەزراوەکە پرۆژە و ئەجێندای تایبەتی هەیە بۆ کارکردن لەو بوارانەدا.
بڵاوکردنەوە