15 حوزەیران 2026
شاندێكى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن له شارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ رێكخه‌رى راسپارده نێوده‌وڵه‌تييه‌كان كۆبوونه‌وه، له‌گه‌ڵ باسكردنى چه‌ند پرسێكى تايبه‌ت به فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى هه‌رێمى كوردستان، باسيش له ئه‌نجامدانى چه‌ند چالاكييه‌كى تايبه‌ت له شارى سلێمانى كرا.
سەردانەکە رۆژی یەکشەممە، 14ی حوزەیرانی 2026 ئەنجامدرا و دیندار زێباری، رێکخەری فەرمانگەی راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازیی لە شاندی دامەزراوەی ڤیژن کرد. لە دیدارەکەدا باس لە کاری هاوبەش و چوارچێوەی دروستکردنی پرۆژە و چالاکییەکانی داهاتوو کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێى گرنگی دروستکردنی تۆڕێکی بەهێزی پەیوەندی لەنێوان دامەزراوە و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرا و هه‌ردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە هاوکارییە ئەکادیمی، توێژینەوەیی و کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن رۆڵێکی کاریگەر لە پشتگیری گەشە و فراوانکردنی دەروازەکانی هەماهەنگی نێودەوڵەتی بگێڕن.
دیندار زێباری ئاماژەی بەوە کرد کە فەرمانگەکەیان بەردەوام هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ دامەزراوە و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان فراوان بکات و جه‌ختيكرده‌وه کە دەرگای هاوکاری و هەماهەنگی بۆ دامەزراوەی ڤیژن بە تەواوی کراوەیە.
دين‌دار زێباری جه‌ختيشيكرده‌وه كه بوونی دامەزراوەیەکی توێژینەوەیی و پیشەیی هاوشێوه‌ى دامه‌زراوه‌ى ڤیژن، سەرمایەیەکی گرنگه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى کۆمەڵگا و سێکتەرە جیاوازەکان.


بڵاوکردنەوە