24 ئایار 2026
ئەنجومەنی شارەوانییەکان بە یەکێک لە دامەزراوە گرنگەکانی شار دادەنرێت لە زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان و ئەوروپا وەک فەڕەنسا و تەنانەت وڵاتانی دراوسێ وەک تورکیا و ئێران، گرنگی زۆر بەم ئەنجومەنانە دەدەرێت و بە شێوازی هەڵبژاردن ئەم ئەنجومەنانە دیاری دەکرێت، کە ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکی ئە ناوچانەوە هەڵدەبژێردرێن و خاوەن دەسەڵاتی زۆرن بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و نا مەڵبەندێتی کارگێڕی و دارایی، ئەم ئەنجومەنانە لە شارە گەورەکاندا بونیان هەیە، هاوکات لە بەشێک لە قەزاو ناحییەکانیش دەکرێ بونیان هەبێت.
لە هەرێمی کوردستان یاسای بەرێوەبردنی شارەوانییەکان ژمارە (٦)ی ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچوێنراوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان کە لەڕووی کارگێڕییەوە ئەم ئەنجومەنانە بەستراونەتەوە بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە[١]. لەساڵی ٢٠٠٠ لە ئیدارەی سلێمانی و ساڵی ٢٠٠١ لە ئیدارەی هەولێر یەکەم هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەکان ئەنجامدرا،کە تا ڕادەیەکی باش توانیان خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان پێشکەشی شار بکەن بە تایبەتتر لە ئیدارەی سلێمانی و شارەوانی ناوەندی سلێمانی لە وێنەی (زێرابی سندوقی و چەند پرۆژەیەکی تری گرنگ).
بڵاوکردنەوە