2025-01-08
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی ٢٠٢٥/١/٦ خاتوو ڕێزان شێخ دلێر، پارێزەر و ئەندام پەرلەمانی پێشووی عێراق سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد.
تیمی ڤیژن ئاڕاستەی کارکردن و ئامانجەکانی دامەزراوەکەیان خستەڕوو. هەردولا کۆکبوون لەسەر ئەنجامدانی هەماهەنگی و کاری زانستی هاوبەش سەبارەت بە پرسی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت مافەکانی ژنان لە ڕەهەندی یاساییەوە.
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە ڕێکەوتی ١\٩\٢٠٢٤ لەلایەن کۆمەڵێک لە دەستەبژێری ئەکادیمی و رۆژنامەوانان و رۆشنبیران دامەزراوە.
ئەم دامەزراوەیە وەک خانەیەکی هزر و بونیادنەر، کاردەکات لە پێناو تێگەشتنی هاوبەش، بەئامانجی دروستکردنی داهاتوویەکی گەشەسەندوو بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق. لە رێگەی توێژینەوە و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.
بڵاوکردنەوە