18 ئایار 2026
توێژەر : د. سەروەر محمد
غازى سروشتى سه‌ربه‌خۆ خاوه‌نى تایبه‌تمه‌ندیه‌كى ناوازه‌یه و ده‌توانێت ببێته سوته‌مه‌نى و كه‌ره‌سته‌ى خاو بۆ چه‌ندین پیشه‌سازى. دۆستى ژینگه‌یه و خۆى وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى په‌سه‌ند كراوه له نێو سه‌رچاوه‌كانى تر‌ى وزه‌دا چه‌سپاندووه. چونكه ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌ردانى كاربۆن و به تایبه‌ت له چاو سوتهمهنیهكانى تردا وه‌ك گازۆیل و نه‌وتى ڕه‌ش. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى زیاد بوونى به‌كارهێنانى و له ئه‌نجامدا به‌رز بوونه‌وه‌ى خواست بۆ غازى سروشتى له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا. بوونى غازى سروشتى به‌ڕێژه‌یه‌كى پێویست كه بتوانیت خواستى ناوخۆ پڕبكاته‌وه‌و ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كى ئابوورى به‌هێز بۆ دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى دارایى بۆ بودجه‌ى نیشتمانى لێره‌دا سترتیجیهتى هه‌رێم نابێت ته‌نها له بير‌ى فرۆشتنيدا بێت، سندوقى داهاته نه‌وتى و گازییه‌كان ده‌بێت ڕۆڵێكى ته‌وه‌ره‌یى بگێڕێت بۆ باشتر به‌كارهێنانى ئه‌م سه‌رچاوه‌یه.
بڵاوکردنەوە