6 ئایار 2026
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ـى ئايارى 2026، سيمينارێكى تايبه‌تى سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ياساى زۆره‌ملێى سه‌ربازى له عێراق به‌ڕێوه‌برد، تێيدا چه‌ندين پسپۆڕى سه‌ربازى، ياسايى و ئه‌كاديمى، ره‌هه‌نده جياوازه‌كانى ئه‌م ياسايه‌يان خسته‌ڕوو و هۆشداریيان له دژوارييه‌كانى جێبه‌جێكردنى دا.
له سيميناره‌كه‌دا هه‌ريه‌كه له (فه‌ريقى خانه‌نشين جه‌مال سلێمان)، ( د. مسته‌فا سه‌راى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى توێژينه‌وه‌كانى سه‌نته‌رى به‌يان)، (چۆمان محه‌مه‌د، شاره‌زاى ياسايى)، (د.نبأ عيزه‌دين، مامۆستا له زانكۆى موسڵ) وه‌ك پانێڵست به‌شداربوون و لايه‌نه جياوازه‌كانى ئه‌م ياسايه‌يان خسته‌ڕوو.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا پرۆژه‌ياساى زۆره‌ملێى سه‌ربازى له دۆخێك‌دا هه‌وڵى جێبه‌جێكردنى ده‌درێت، كه شێوازى شه‌ڕ و ململا‌نێكان له جیهاندا به ته‌واوى گۆڕاوه. ئاماژه‌يان بۆئەوەكرد كه پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجيا و زيره‌كى ده‌ستكرد، گرنگى سوپاى مه‌يدانى و شه‌ڕى رووبه‌ڕووی كه‌مكردووه‌ته‌وه، بۆيه له‌كاتێكدا عێراق هێشتا تواناى پاراستنى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى به شێوه‌يه‌كى ته‌واو نييه، دروستكردنى سوپاى گه‌وره‌ى زه‌مينى بە پێويست نازانرێت.
له سيميناره‌كه‌دا باس له‌وه‌شكرا كه جه‌نگه به‌رده‌وامه‌كانى رابردوو، عێراقى كردووه‌ته كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى توندوتيژ و چه‌كداركردنى گه‌نجه‌كان و فێركردنيان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌ك، ده‌توانێت ئاستى توندوتيژى له وڵات‌دا زياتر بكات.
هۆشداريشدرا جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌ياسايه بارگرانييه‌كى گه‌وره‌ى ئابورى له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى و سندوقى خانه‌نشينى دروستده‌كات، له‌گه‌ڵيشيدا زياكردنى خه‌رجى سه‌ربازى مه‌ترسى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان زياد ده‌كات و ئه‌مه‌ش وه‌ك مه‌ترسييه‌كى گەورە لە داهاتوودا خرايه‌ڕوو.
له لایەنی ياساييشەوە، جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ناوه‌ڕۆكى ياساكه‌دا له‌به‌رچاو نه‌گيراون و له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێكردنى، پێويسته هه‌رێم پرۆژه و پلانێكى تايبه‌تی هه‌بێت بۆ پاراستنى قه‌واره‌ى ياسايى و ده‌ستوورى خۆى و رێگرى بكات له هه‌ر پێشێلكردنێكى مافى گه‌نجانى كورد.




























بڵاوکردنەوە