27 نیسان 2026
دامهزراوهی ڤیژن بۆ لێكۆڵینهوهی ستراتیجی، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی دامەزراوەیی، پێشوازی لە سروه ساڵح، بەڕێوەبەری نووسینگەی دهزگای خێرخوازی بارزانی له سلێمانی و بەشێک لە ئەندامانی دەزگاکە کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە (27/4/2026) بەڕێوەچوو، هەردوولا کار و چالاکییەکانیان خستەڕوو و باس لە بوارە هاوبەشەکان کرا کە دەتوانرێت تێیدا هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر بکرێت، هەروەها تیشک خرایەسەر ئەو کەلێنانەی کە ڕووبەڕووی کارەکانیان دهبنهوه و رێگاکانی چارەسەرییان باسکران.
لە بەشێکی دیكەی گفتوگۆکاندا، جەخت لەسەر گرنگی بەهێزكردنی كاری هاوبهش لە نێوان هەردوو دامەزراوە كرایهوه، بە تایبەتی لە بوارە مهدهنی و مرۆییەكان و چارەسەری پرسه نیشتیمانی و کۆمەڵایەتییە گرنگەکان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە هاوكاریی دامەزراوەیی و گۆڕینی ئەزموون دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر یارمەتیدەربێت بۆ پێشخستنی توانا مرۆیی، بەهێزكردنی کۆمەڵگا، و پێشكهشكردنى وهڵامێكى باشتر بۆ پێويستييهكانى كۆمهڵگا.







بڵاوکردنەوە