8 نیسان 2026
دامەزراوەی ڤیژن بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDO، چالاکییەکانی لە بواری گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان و ژنان و رەخساندنی هەلی کاردا دەستپێدەکات.
لە سەردانێکی رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDO، بۆ دامەزراوەی ڤیژن، باسیان لە هاوبەشی و هەماهەنگیی هەردوولا کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لە بواری ژنان و گەنجاندا، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی تواناکانیان، پێگەیاندنی گەنجی سەرکردە و دروستکردنی دەرفەتی کارکردن بۆیان.
هەردوولا هاوڕابوون بۆ کارکردن لەسەر پرۆژەیەک بەمەبەستی گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە و خوێندن لەرێگەی بەشداریپێکردنی دایباب هاوشانی مامۆستایان لە پرۆسەی فێرکردندا.
هەماهەنگی لە پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگا بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی لەرێگەی پرۆژەکانیانەوە و
ئامادەکردنی توێژینەوە لە بوارە کۆمەڵایەتییەکاندا یەکێکی تربوو لە گفتوگۆکانی ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ڤیژن و رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان.
رۆژی ٨/٤/٢٠٢٦ بەهار مونزیر بەڕێوەبەری رێکخراوی PDO و شاندێکی رێکخراوەکە، سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجییان کرد و لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ڤیژنەوە پێشوازییان لێکرا، گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگیی نێوانیان کرا.




بڵاوکردنەوە