1 نیسان 2026
كێشه‌كانى به‌رده‌م كه‌رتى كشتوكاڵ خرانه‌ڕوو و گفتوگۆيان له‌باره‌وه كرا، چه‌ند هه‌نگاوێكيش وه‌ك چاره‌سه‌ر خرانه‌ڕوو، ئەمەش لەمیانەی پرۆگرامێكى ديكه‌ى چاوى كراوه له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى.
پڕۆگرامه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 1/4/2026 له گفتوگۆيه‌كى كراوه به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له پسپۆڕانى كه‌رتى كشتوكاڵ، كه‌سانى ئه‌كاديمى و ميدياكاران راگه‌يه‌نرا، به ناونيشانى (په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كشتوكاڵ له‌نێوان پلانى حكومه‌ت و وه‌به‌رهێنانى كه‌رتى تايبه‌تدا).
له‌سه‌رەتاى پرۆگرامه‌كه‌دا شاڵاو جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى سلێمانى راپۆرتێكى له‌باره‌ى كه‌رتى كشتوكاڵ پێشكه‌ش كرد، باسى له هۆكاره‌كانى دواكه‌وتن و لاوازبوونى كه‌رتى كشتو‌كاڵى كرد و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد كه حكومه‌ته يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كان به‌ڵێنى چاره‌سه‌رى كه‌رتى كشتوكاڵيان داوه، به‌ڵام نه‌يانتوانيوه جێبه‌جێى بكه‌ن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه لە سێ دەیەی ڕابردوودا کەرتی كشتوكاڵ له هه‌رێم لەئاستێکی خراپ‌دا بووە.چه‌ند كێشه‌يه‌كيشى دياريكرد كه بوونه‌ته هۆكارى دواكه‌وتنى ئه‌م كه‌رته گرنگه و جه‌ختى كرده‌وه كه به پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م كێشانه،بەشێکی زۆری گرفتەکانی کەرتی کشتوکاڵ چارەسەر دەبن.
ئه‌و كێشانه‌ى وه‌ك هۆكارێك بۆ لاوازبوونى كه‌رتى كشتوكاڵ له هه‌رێمى كوردستان دياريكران ئەمانەی خوارەوە بوون:
-بەرێوە نەبردن و چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌ى خاوه‌ندارێتى زه‌وى
-نه‌بوونى پاڵپشتى دارايي
بەکار نەهێنانی ئامێرە پیشکەوتووەکانی بواری کشت‌و کاڵ
هه‌بوونى گرفت له ساغبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م و به‌بازاڕكردنيان
لەکۆتایی پرۆگرامەکەی چاوی کراوەدا، کۆمەڵێک راسپاردە و پێشنیار لەژێر رۆشنایی بۆچونی پسپۆران و شارەزایانی بواری کشتوکاڵ، ئامادە دەکرێت و ئاراستەی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت.





























بڵاوکردنەوە