29 ئازار 2026
ئەو گازە سروشتییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، گەورەترین پشکی هەیە لە کۆی گازی عێراق، لە سێ
پارێگای هەرێمدا نزیکەی دوو هێندەی کۆی ناوچەکانی دیکەی عێراق گازی سروشتیی هەیە.
هەرێمی کوردستان خاوەنی پێنج تریلیۆن و 700 ملیار مەتر سێجا گازی سروشتییە، ئەو قەبارەیە بگۆڕین بۆ
پێ سێجا دەکاتە ٢٠١ تریلیۆن پێ سێجا، لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان بە بەرهەمهێنانی نەوت و
هەناردەکردنی چووەتە بازاڕی وزەی جیهانەوە، بەڵام ئەوەی بایەخێکی گەورەی بە پێگەی هەرێم داوە لە
بۆرسەی وزەی جیهاندا، ئەو بڕە زۆرەی گازی سروشتییە کە لەژێر خاکەکەیدایە.
ئەمە لەکاتێکدایە لەئێستادا کەرتی وزەی ناوچەکە بەگشتی بەهۆی دۆخی جەنگەوە تووشی گرفت بووە،
لەماوەکانی رابردوودا هەناردەی گازی ئێرانی بۆعێراق بۆ ماوەیەک راگیرا. بۆیە گرنگە لە هەرێمی کوردستان
پەرە بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکان و بەتایبەت لە کێڵگەی کۆرمۆر بدرێت.
بڵاوکردنەوە