25 ئازار 2026
رێككهوتننامهيهك له‌نێوان دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى و دامه‌زراوه‌ى كهريمى عه‌له‌كه واژۆ كرا، بڕياره هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه به‌شێوه‌يه‌كى زانستى و ئه‌كاديميانه چه‌ند كارێك له‌باره‌ى ديارده‌ى كۆچى ده‌سته‌بژێران ( کۆچی هزر) ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ٢٥/٣/٢٠٢٦ دهستهيهك له ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن، سه‌ردانى دامه‌زراوه‌ى كهريمى عهلهكهيان كرد له شارى سلێمانى.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى دامه‌زراوه‌ى كهريمى عه‌له‌كه؛ هه‌ردوولا رێككه‌وتنێكيان واژۆ كرد كه تايبه‌ته به ئه‌نجامدانى چوار توێژينه‌وه‌ى هاوبه‌ش و به‌ڕێوه‌بردنى كۆنفرانسێك له‌باره‌ى كۆچكردنى ده‌سته‌بژێران.
له داهاتوودا، ڤيژن و كهريمى عه‌له‌كه كارى هاوبهشيان ده‌ستپێده‌كات و بڕياره ئه‌و توێژينه‌وانه‌ى ئه‌نجام ده‌درێن چاپ بكرێن و له كۆنفرانسێكى فراوان و تايبه‌تدا بخرێنه‌ڕوو.















بڵاوکردنەوە