بێلایەنیی عێراق و هەرێمی کوردستان لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران لەژێر پرسیاردایە

12 ئازار 2026

هەڵکەوتەی جوگرافیای عێراق و هەرێمی کوردستان، نەبوونی سەروەریی لە ئاسمان و خاک و بڕیار هەروەها لاوازیی هێزی سەربازیی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەو بارەیان سەپاندووە بەسەر عێراق و هەرێمی کوردستاندا کە نەتوانن بێلایەنی هەڵبژێرن و نەبنە بەشێک لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەک و ئێران لەلایەک.
رۆژی ١٢/٣/٢٠٢٦ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی گفتوگۆیەکی کراوەی بە ناونیشانی "عێراق و هەرێمی کوردستان ( پێشهات و ئاکامەکانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران )"، بە ئامادەبوونی پسپۆڕ و شارەزایانی سەربازی و سیاسی و بە بەشداری ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی رواق و نەهرەین لە بەغداد و ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە هەولێر و ناوەندی لیکۆڵینەوەی هەرێمی لە زانکۆی موسڵ لە رێگەی زوومەوە، ئەنجامدا.
لە گفتوگۆکەدا جەختکرایەوە، کە بژاردەی بێلایەنی کە ئێستا لەلایەن عێراق و هەرێمی کوردستانەوە باسی لێوەدەکرێت، تەنها لەچوارچێوەی راگەیەندراودایە، چونکە عێراق و هەرێمی کوردستان پەلکێشدەکرێتە ناو ئەم جەنگەوە بەبێ ویستی خۆی.
لەهەمانکاتدا، جەخت لە پاراستنی عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە، لەرێگەی پاراستنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هەوڵدان بۆئەوەی ببێت بە ناوچەیەک بۆ چارەسەر و نێوەندگیری نەک دژایەتی هیچ وڵاتێک.
یەکێکی تر لە پرسەکانی گفتوگۆکەی دامەزراوەی ڤیژن، کاریگەرییە ئابورییەکانی ئەم جەنگەیە، باسلەوەکرا کە پێدەچێت عێراق بەرەو داڕمانی ئابوری بڕوات و ئەگەر داخستنی گەرووی هورمز درێژەبکێشێت، عێراق تووشی کارەساتی ئابووری دەبێت.


Iran2_1

Iran2_2

Iran2_3

Iran2_4

Iran2_5

Iran2_6

Iran2_

Iran2_8

Iran2_9

Iran2_10

Iran2_11

Iran2_12

Iran2_13

Iran2_14

Iran2_15

Iran2_16

Iran2_17

Iran2_18

Iran2_19

Iran2_20

Iran2_21

Iran2_22

Iran2_23

Iran2_24

Iran2_25

Iran2_26

Iran2_27

Iran2_28

Iran2_29

Iran2_30

Iran2_31

Iran2_32

Iran2_33

Iran2_34

Iran2_35

Iran2_36

Iran2_37

Iran2_38

Iran2_39

Iran2_40

Iran2_41

Iran2_42

Iran2_43

Iran2_44