دامەزراوەی ڤیژن و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كاری پێكەوەیی دەستپێدەكەن

24 شوبات 2026

یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان دامەزراوەی ڤیژن و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئەنجامدرا، لە داهاتوودا كار و چالاكی هاوبەشی نێوان هەردوولا دەستپێدەكات.
یاداشتنامەكە ئەمڕۆ سێشەممە، 24/2/2026 لە دیوانی وەزارەت لەنێوان بەڕێز دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و عەدنان عوسمان، سەرۆكی دامەزراوەی ڤیژن واژۆ كرا.
لە دانیشتنێكی تایبەتدا كە وەزیری ئاوەدانكردنەوە نیشتەجێكردن، ئەندامانی بۆردی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ڤیژن، هەردوو بریكاری وەزیر، ژمارەیەك لە راوێژكاران و بەڕێوەبەرە گشتییەكان ئامادەی بوون، گفتوگۆی كار و پڕۆژەی هاوبەش و هەماهەنگی نێوان دامەزراوەكانی حكومەت و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كرا بە ئامانجی خزمەتی زیاتری هەرێمی كوردستان.
لە داهاتوودا كاری هاوبەشی نێوان ڤیژن و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە چوارچێوەی توێژینەوە و دیدار و وۆركشۆپ و پرۆژەی هاوبەش بەتایبەت لە بواری رێگاوبان دەستپێدەكات.


mou_awadankrdnawa_1

mou_awadankrdnawa_Cover

 

mou_awadankrdnawa_3

mou_awadankrdnawa_4

mou_awadankrdnawa_5

mou_awadankrdnawa_6

mou_awadankrdnawa_7

mou_awadankrdnawa_8

mou_awadankrdnawa_9

mou_awadankrdnawa_10

mou_awadankrdnawa_11

mou_awadankrdnawa_12

mou_awadankrdnawa_13

mou_awadankrdnawa_14