23 کانوونی یەکەم 2025
به به‌شدارى ده‌سته‌بژێرێك له خاوه‌ن و نوێنه‌رى كۆمپانيا، وه‌به‌رهێنه‌ران، شاره‌زايانى ئابورى و نوێنه‌رى بانكه‌كان مێزگردێكى تايبه‌ت به گواستنه‌وه‌ى شێوازى پاره‌دان له كاشه‌وه بۆ ئه‌ليكترۆنى گفتوگۆيان له‌باره‌وه كرا‌و و ئاسته‌نگ و كێشه‌كانى به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌يه خرانه‌ڕوو.
مێزگرده‌كه تايبه‌تكرابوو به خستنه‌ڕووى ئه‌و كێشانه‌ى رووبه‌ڕووى كۆمپانيا گه‌وره و بچوكه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ران و بانكه‌كان ده‌بنه‌وه له ئاڵوگۆڕه ئه‌ليكترۆنييه‌كانيان و هه‌وڵدرا له‌ڕێگه‌ى خستنه‌ڕووى كێشه‌كانيانه‌وه بگه‌نه چاره‌سه‌ر.
له گفتوگۆكاندا باس له سوده‌كانى سيستمى پاره‌دانى ئه‌ليكترۆنى كرا له ئاسانكارى بۆ ژيانى رۆژانه‌ى هاوڵاتييان و كارى كۆمپانياكان، له‌گه‌ڵيشيدا ئه‌و به‌ربه‌ستانه باسكران كه دێته‌ڕێيان له نه‌بوونى متمانه له‌نێوان بانكه‌كان، هاوڵاتييان و حكومه‌ت تا سپيكردنه‌وه‌ى پاره.
مێزگرده‌كه ئه‌مڕۆ 23/12/2025 له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامى گفتوگۆكانيش له چوارچێوه‌ى پۆڵسى په‌يپه‌رێكدا چاره‌سه‌ريان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى ئاڕاسته‌ى لايه‌نى په‌يوه‌نديدار ده‌كرێت.


















بڵاوکردنەوە